خالید محەمەد
لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی تەق تەق ڕایگەیاند، دوو کەس هێرشی کردووەتە سەریان تاوەکو هاوڕێیەکیان ئازاد بکەن.
ئەمڕۆ ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦، ساڵح خدر لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی تەق تەق بە ئێن ئاڕ تی وت"شەوی ڕابردوو دوای دەستگیرکردنی گەنجێک لەلایەن پۆلیسەوە، دوو کەس هێرشیان کردە سەر بنکەکەمان و هەوڵیاندا هاوڕێکەیان ئازاد بکەن".
ئەوەشی وت "ئەو کەسانە تەقەیان کرد بەسەر بنکەکەدا کرد، بەڵام دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا".
ناوبراو وتیشی، هاوڕێی ئەو دوو کەسەی هێرشیان کردە سەر بنکەکە بەپێی ماددەی ٤١٣ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە کە تایبەتە بە دەستدرێژیکردنە سەر کەسێک بە ئەنقەست.
هەروەها ڕاشیگەیاند، بە بڕیاری دادگا دووکەسەکەی تر بەپێ ی مەدەی ٢٢٩ دادگایی دەکرێن کە ئارامی شاریان تێک داوە و هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی پۆلیس، لە ئێستاشدا ڕەوانەی شاری کۆیە کراون.