كارمەندانی ئەو كۆمپانیایەی فلتەری ئاویان دەفرۆشت دەستگیركران


دوایی ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كەلار هۆشداریدا لە هەبوونی چەند تیمێك، کە بەناوی تێست كردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵانەوە هەوڵی ساغکردنەوەی فلتەر دەدەن لەئێستادا سەجەم تیمەكانی ئەو كۆمپانیایە لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراون.

سامان ڕەحیم ؛بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كەلار بە (خەڵک)ی وت: " ‎ماوەی چەند ڕۆژێكە چەند تیمێكی كۆمپانیایی (گۆڵدن), كە بنكەكەیان لەشاری سلێمانیە، بە گەڕەكەكانی شاری كەلاردا دەگەڕێن و دڵەڕاوكێیان بەناو هاوڵاتیاندا بڵاوكردوەتەوە بەوەی ئاوی خواردنەوەی ماڵان شیاوی خواردنەوە نیە، پێویستە فلتەری پاكژكردنەوەی ئاو بكڕن، كە كۆمپانیایی ناوبراو واتە (گۆڵدن)  ئیشی فرۆشتنی فلتەرە".

وتیشی: "‎دوێنێ سەرجەم تیمەكانی ئەو كۆمپانیایە لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراون، ئەویش بەهۆی بڵاوكردنەوەی دڵەڕاوكێ لەناو هاوڵاتیاندا".
سامان ڕەحیم جەختیکردەوە، " تیمەكانی كۆنتڕۆڵی جۆری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كەلار بەبەردەوامی ئاگایان لە ڕەوشی ئاوی خواردنەوەی ماڵان هەیە، ئاوی خواردنەوەی ماڵان لەئێستادا هیچ كێشەیەكی نیە و شیاو و گونجاوە بۆ خواردنەوە".
-خەڵك

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

:)
:(
hihi
:-)
:D
=D
:-d
;(
;-(
@-)
:P
:o
:>)
(o)
:p
:-?
(p)
:-s
(m)
8-)
:-t
:-b
b-(
:-#
=p~
$-)
(y)
(f)
x-)
(k)
(h)
cheer