مەلا عەبدولرەحمان سێگردکانی لەتەمەنی ۸٠ساڵیدا کۆچی دوایی کرد...

وەرگیراوە لە "ئاراس ئیلنجاغی"

زانای پایە بەرزی ئاینی شارۆچکەی تەقتەق(عەبدولرەحمانی کوری ئەحمەدی کوری عومەری کوری ئەحمەدکڵاو)،ساڵی۱۹۳٦لە سێگردکان لەدایکبووە ئەحمەدکڵاوی باپیرەی لەئۆمەرگومبەتەوە لەگەڵ خزمەکانی تری بەئاوەدانکردنەوەی سێگردکان دادەنرێن.
باپیرەی خەلیفەی شێخ نورەدینی بریفکانی بووە،
باوکی مەلا عەبدولرەحمان وەستای دیواروجەنجەر و سەلکەمژانە بووە،
 لەتەمەنی ۱۲ساڵی لەمزگەوتی ئیلنجاغی گەورە لەلای مامۆستا(مەلا سدیق ئیلنجاغی) سالی ۱۹٤۸ دەستی بەخوێندن کردووە، بۆ خوێندن لەسالی ۱۹٤۸ـ۱۹٦٦ نزیکەی ۱۸ساڵ دێ بەدێ شار بەشار گەڕاوە، سالی ۱۹٦٦ مۆلەتی مەلایەتی لەسەر دەستی(مەلا قادری ڕەش سێگردکانی) پێدراوە، بەلام پێشتر مەلایەتی بۆ گوندی(قەمبەر) کردووە لەسالی ۱۹٦٠، لەسالی ۱۹۸۵ەوە لە مزگەوتەکانی شارۆچكەی تەق تەق خزمەتی ئاینی پیرۆزی ئیسلامی کردووە،
 تا لە سالی ۲٠٠٦خانەنشین بووە، واتە٤٦ساڵ خزمەتی کردووە، ئەم زاتە دەنگ خۆش و مەلایە بەرێزە 
ئەمڕۆ ۱۱ـ۱ـ۲٠۱۷ بەیەکجاری لەتەمەنی ۸٠سالیدا مالئاوایی لێکردین خودا بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات.







هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

:)
:(
hihi
:-)
:D
=D
:-d
;(
;-(
@-)
:P
:o
:>)
(o)
:p
:-?
(p)
:-s
(m)
8-)
:-t
:-b
b-(
:-#
=p~
$-)
(y)
(f)
x-)
(k)
(h)
cheer