دواڕۆژ، زێدان سوبحی
گۆیژە ئەو کچەی خەڵکی کۆیەیە لە نێوان شەو رۆژێک ژیانی هەمووی گۆڕا، کاتێک لە بەیانیەک لە خەو هەڵسا بینی هەردوو قاچەکانی لەدەست داوە و توانای رۆیشتنی نەماوە ناوبراو بە دواڕۆژی راگەیاند " کە کورسیەکە هاتە ناو ژیانم هەموو شتێک گۆڕا لە ژیانم".
گۆیژە ئێستا بووەتە یەکێک لە مۆدێلەکانی وڵاتی سوید سەرەڕای ئەوەی قاچەکانی لەدەست داوە و توانای رۆیشتنیشی نیە، ناوبراو باسی ئەم حاڵەتە دەگەمەنەی دەکات کە چۆن وای بەسەر هاتووە و بە دواڕۆژی راگەیاند "رۆژێک لە خەو هەستام نەمتوانی بڕۆم پزیشکەکانی سوید زۆر لایان سەیربوو، دوو ساڵ خەریکی دۆزینەوەن بەڵام قەت شتێکی وایان نەبینیبوو بۆیە نەمتوانی هیچ بکەم".
گۆیژە دەربارەی بوون بە مۆدێلیش دەڵێت " 2003 کە کورسیەکە هاتە ناو ژیانم هەموو شتێک گۆڕا لە ژیانم حەزی نوێ و خەونی نوێ لام دروست بوو، مرۆڤ دەتوانێت بە هەموو شێوەیەک جوان بێت، گرنگی بە خۆی بدات چ بتوانی بروات یان لەسەر کورسی بێت مەبەستی سەرەکیم زیاتر بوو کچانی سەرکورسی بوو، کە زۆربەیان بە داخەوە کە ئەکەونە سەر کورسی پێیان وایە ژیان کۆتایی هاتووە و وەک جاران جوانی نابینن.
وێنە: