کچە شۆخه‌كه‌ى زانکۆی کۆیە دەڵێت "بەهۆی جلەکانمه‌وه‌ لە دەوام توانجم لێدەدەن"

دواڕۆژ،  زێدان سوبحی
کچە مۆدێلی بەناوبانگی کورد راز حەسەن، تەمەن 20 ساڵی کە ئێستا خۆێندکاری زانکۆی کۆیەیە و ماوەی چەندین ساڵە کاری مودێل دەکات و ریکلامی بۆ چەندین کۆمپانیای گەورە کردووە بە دواڕۆژی راگەیاند "خەڵک هه‌ڵه‌ تێگەیشتوون و وا دەزانن کە تۆ مودێل بوویت دەبێت هه‌میشه‌ لەسەر کەتەلۆک بیت و هەندێک جار بەهۆی جلەکانم توانجم لێ دەدەن". 
راز حەسەن،  دەربارەی ئەو رەخنانەی کەلە مۆدێلەکانی کوردستان دەگیرێن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بەوەی کە روخسار و جەستەیان گونجاو نیە لە لێدوانێکیدا بە دواڕۆژ دەڵێت "راستە ئەم رەخنەیە زۆر دەگیرێت نەک تەنها بۆ مودێلیش هەر کەسێک کە ناوبانگ بێت یەکسەر سەیری جەستە و روخساری دەکەن، واته‌ هەر دەبێت شتێکی لێ بدۆزنەوە، بەڵام بە بۆچونى من جوانی جەستە یان روخسار مەرجێکی سەرەکی نیە، بەڵکو گرنگ ئەو پەیامەیە کە بەهۆی کاری مۆدێلینگەوە دەیگەیێنیت". 

لە درێژەی قسەکانیدا راز دەربارەی توانج و قسەی خەڵکیش کە ئاڕاستەی دەکرێن لە شوێنە گشتیەکان وتی "بەڵێ توانجی زۆر ئەدرێت،  بەڵام بە هه‌ڵه‌ تێگەیشتوون وا ئەزانن کە وتیان تۆ مودێلی هه‌میشه‌ دەبێت لەسەر کەتەلوک جل بپۆشى،  زۆر جار کاتی تاقیکرنەوەکانە من بە پەلە جلێک ده‌پۆشم رادەکەم بوو دەوام،  پێم دەڵێن "بە حساب تۆ مودێلی ئاوا هاتووی"،  منیش ده‌ڵێم: نا پێویست ناکا كه‌ مۆدێل بویت هه‌میشه‌ له‌سه‌ر كه‌ته‌لۆك بڕۆیت".


وێنە:






هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار