عەلی حمەصالح: سێ مانگی تر نه‌وتی ته‌ق ته‌ق (شیواشۆک) به‌یه‌کجاری وشکده‌بێت!


عەلی حمەصاڵح پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێك لە  تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك هۆشداری دەدات سەبارەت بە كێلگەی نەوتی تەق تەق و دەڵێت: سێ مانگی تر نه‌وتی ته‌ق ته‌ق (شیواشۆک) به‌یه‌کجاری وشکده‌بێت!

وێنە:

بانگه‌واز 
نه‌وتی ته‌ق ته‌ق (شیواشۆک) به‌یه‌کجاری وشکده‌بێت 
ئه‌مڕۆ نه‌وتی ته‌ق ته‌ق گه‌یشته‌ ١٨٨ هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه‌.. له‌ سێ مانگی ئاینده‌دا به‌یه‌کجاری وشک ده‌بێت..
پێشتر نه‌وتی ته‌قته‌ق ١٤٠٠ هه‌زار به‌رمیل بوو، به‌رده‌وام زه‌ختی لێکرا تاوشکبوو.. ساڵێک پێش ئێستا هاوارمکرد ئه‌و کات١٠٠ هه‌زاربوو، ئێستا ١٨ هه‌زار به‌رمیله‌و سێ مانگی دیکه‌ سفر.. 
به‌مه‌ش نه‌وتی سنوری یه‌کێتی گه‌یشته‌ ته‌نیا ٥ هه‌زاری گه‌رمیان.. پارتیش ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ٦٥٠٠ هه‌زار به‌رمیلدا هه‌یه‌. 
 چه‌ندین کێڵگه‌ی نه‌وت و گاز له‌م سنوره‌دا ده‌تواندرا به‌رهه‌می هه‌بێت.. حکومه‌ته‌که‌ی پارتی ڕێگای نه‌دا...
 #عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار