دوو کارمەندی تەندروستی وانە بەقوتابیان و فەرمانبەران دەڵێنەوە

ڕاپۆرت (ئامانج جمعە ـ پایان پێشڕەو)

لەنـاحیەیی تەقتـەق دوو کارمەندی تەندروستی بەناوەکانـی
(غەمبار جەوهـەر ـ یاریدەدەری پزیشک) و (زانا ئەنـوەر ـ کارمەندی نەخۆشخانـە) بەئامانجـی سودمەندبوونـی زۆرتریـن کەس لە زانیـاری و ڕێنمای فریاگـوزاری سەرەتایـی وانە دەڵێنەوە.

غەمبار جەوهەر ی.پزیشک کەهاوکات کارمەندی بەشی فریاوکەوتنی نەخۆشخانەی تەقتەق بە ماڵپەڕی قەزای تەقتەقی ڕاگەیاند:ـ بەئامانجی سودمەنبووی زۆرترین کـەس لە (قوتابخانەو فەرمانگـەو شوێنەگشتیەکـان) وانەی فریاگـوزاری سەرەتـای دەڵێینەوە بۆ ئەوەی لەکاتـی هەر ڕووداوێکـی (خنکا و کەوتنەخوارەوە و زامداربـوون هتـد...) پێشگەیاندنـی بە پـزیشک و نەخۆشخـانە (فریاگـوزاری سەرەتایـی) بۆ کەسـی بەرکەوتووبکـرێت و بەشێوازێکـی دروسـت مامەڵەی لەگـەڵ بکـرێت بۆ ئـەوەی بەدوربێت لەگیـان لەدەستـدان و خراپترکردنـی ڕەوشی کەسەکـە.

غەمبار ووتیشی :ـ کارەکەیان بەهاوکاری بەڕێوبەرایەتـی گستی تەندروستـی کۆیە و نەخۆشخانـەی گشتـی تەقتـەق ئەنجامداوە و ماوەی سێ ڕۆژە بەردەوامن وابڕیارە هەفتەی داهاتووش بەردەوامبن. 
زانا انور یاریدەدەری پزیشک وکارمەندی تەندروستیە و هاوکارە لەوتنەوەی وانەکان بۆ(ماڵپەڕی قەزای تەقتەق) ووتی :ـ  ماوەی سێ ڕۆژە بەردەوامین لەوتنەوەی وانەکان تا ئێستا لە سێ شوێنی جیاواز وانەکانمانووتۆتەوە و لەچەند ڕۆژی ئایندەش بەردەوامبدەبین بەئامانجی سودمەندبوونی زیاتری خەڵکی سنورەکە.

زانا خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی بەوەی کەبۆیەکەمجارە لەشارەکە ئەوکارە ئەنجامدەدەن کەوێڕای پرسیارکردنی بەشداربووان دەست خۆشیان هەیەو کارەکەیان بەرزنرخاندووە.

وێنە









وێنەکان وەرگیراوە لە: hawkar ali

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار