لە پاش ڕووداوەکانى 16 ى ئۆکتۆبەرى ئەمساڵى کەرکوک رێگاکانى هاتوچۆ لە نێوان هەولێر -کەرکوک بەرەو سستى چوون، ئەمەش بەهۆى ئەو بار گرژییەى کە لەنێوان حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستاندا هاتە کایەوە، بۆیە هاوڵاتیان بۆ بەردەوام بوونیان لە سەفەرەکانیان ناچار دەبن پەنا ببەن بۆ ئەو ڕێگایانەى کە سنورەکانیان بەیەکتر دەگەینن بەبێ گوێدان بە دوورى و نزیکى رێگاکان تەنها ئامانجەکانیان دەهێننە دى.
لە ئێستاشدا رێگاى (ته‌ق ته‌ق - کۆیە - هەولێر) ڕۆژانە بوەتە رێگاى هاتوچۆى نێوان شارەکانى هەولێر وکەرکوک و سلێمانى بەهەموو ناحیە و قەزاکانیشەوە تەنانەت ئەو ئۆتۆمبێلانەى کە بەرەو بەغداش ڕێ دەکەن.
سه‌باره‌ت به‌مه‌ش به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق ئاگادارییه‌كی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت" داوا له هاوڵاتیان و شۆفێران ده‌كه‌ین له‌كاتی په‌ڕینه‌وه به سه‌ر پردی نێوان كۆیه و ته‌ق ته‌ق قه‌ره‌باڵغی دروست نه‌كه‌ن به‌هۆی تێكچوونی به‌شێك له پرده‌كه‌وه،
هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه بڵاوكراوه‌ته‌وه له ئه‌مرۆوه 10/12/2017 هاتوچۆی بارهه‌ڵگره‌كان داده‌خرێت،
هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه بڵاوكراوه‌ته‌وه له ئه‌مرۆوه 10/12/2017 هاتوچۆی بارهه‌ڵگره‌كان داده‌خرێت،
وه‌هه‌روه‌ها داوا له‌پۆلیس و ئاسایش ده‌كات هاوكاریان بن،
وێنه‌ی پردی نێوان كۆیه - ته‌ق ته‌ق