لە تەق تەقەوە بۆ ئەڵمانیا
(هه‌ڵۆ) ئەو کورە گەنجەی له ناحیەی ته‌ق ته‌ق له دايك بووه، لە ئێستادا ئەم گه‌نجه یەکێکە لە پەنابەرە کوردەکانی وڵاتی ئەڵمانیا و پێش دوو ساڵ کوردستانی جێهێشت و ڕووی کردە وڵاتی ئەڵمانیا و له‌ئێستادا هه‌ڵۆ له شارى به‌رلين نیشتەجێیە.
هەر لە بەرلین له زمان دەخوێنێت و يه‌كه‌می سەر ویلایەتی به‌رلين بوو، پاشان هەڵۆ دوای ماندوو بونێکی زۆر و شەونخونیەکی زۆر خۆشبەختانە گەیشت بەو ئەنجامەی کە مەبەستی بوو، له ئێستا هەڵبژێردراوە بۆ خوێندن له سيسته‌می ئاو ئاوەڕۆ و گه‌رمی و ساردكه‌ره‌وه و جۆره‌كانى حه‌وزى مەله‌وانى، لەبەر چالاکی و هەوڵدان و زیرەکی هەڵۆ هه‌ڵبژێردراوە بۆ ئەوه‌ى بكرێته نمونه‌ى پەنابەران تا پەنابەرانی تر چاوی لێ بكه‌نه‌وه
وا بڕیارە له دوو مانگی داهاتوودا ده‌ست بکات به خوێندن بۆ ماجستێر و له‌هه‌مان كاتدا له (زانكۆى كۆمارى ئەڵمانيا)ی ئێواران دەخوێنێت بۆ ئەندازیاری (گۆرینی ئاوی پیس بۆ ئاوی پاک)
وە له سه‌رى ساڵی 2020دا یەکەمین کورد ئەبێت کە هەڵبژێردراوە و دەنێردرێت بۆ پاك كردنه‌وه‌ى ئاوى شارى قاميشلۆ له رۆژئاواى كوردستان.
بینه‌ری ئه‌م ڤیدیۆیه بن
سوپاس بۆ م.شاباز عمر