نووسهر: ناسك واحید
لە کۆمەڵگای کوردیدا کاتێک کارەساتێک.ڕوودەدات قسە تەنھا لەسەر ئەنجامی کارەساتەکە دەکرێت و بە دوای ئەنجامدەرانی کارەساتەکە دەگەڕێن بێ گوێدانە ھۆکاری ڕوودانی..ژن کوشتن لە دیاردەو کارەساتەوە بووە بە کلتوروو پەڵەیەکی ڕەشە بە کلتوری کوردەواریەوە وەک ھەمیشە کاتێک ژنێک دەکوژرێت بە دوای بکوژەکەیدا دەگەڕێن و بەنەفرەتی دەکەن و پاشان چەند ساڵێک دەخرێتە زیندان و پێش تەواوبوونی وادەی زیندانیەکەی بکوژ بەر یاسای لێبوردنێکی گشتی دەکەوێت و دیسان و دیسان و دیسان ژن کوشتن بە ناوی شەرەفەوە بەردەوامی ئەبێت،جا ئێستا زۆرینەی کۆمەڵگا ڕۆشنبیرەکەمان ئەڵێن بە نەفرەت بێت بکوژی ئەم کچە..ئەزانن بکوژی ئەو کچە کێیە؟ئێوەن ھەموتان..
مەگەر ھەر ئێوە نین کچێک سەردانی کافێیەک بکات بە بێ ساحێبی دەزانن؟ئەی ئێوە نین خۆشەویستی نێوان دوو گەنج زەمی بەردەرگاو دەمەتەقێی گەرمی ناو چایخانەکانتانە؟ئەی ئێوە نین شەرەفی بنەماڵەیەک بە دڵداری نەکردنی کچە تازە پێگەشتوەکەیان دەزانن..
ئەی ئێوە نین دەستان خستۆتە ژێر چەناگەتان و بەوپەڕی ڕێزەوە گوێ لەو مەلایە دەگرن کە دەڵێت کچان مەنێرنە زانکۆ تا بێ ئەخلاق نەبن..ئەی ھەر ئێوە نەبوون بۆ لەدایکبوونی کوڕ داوەی مژدانەتان دەکردوو بۆ لەدایکبوونی کچ کۆستتان دەکەوت ..ئێوە مێژوویەکی پوچتان ھەیە لە نرخ دانان بۆ توانای ژن بۆیە نیشتیمان لە ڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتیشەوە کارەساتی تێدا خوڵقاوە ئەو کچە بە تەنھا پیاوێک نەیکوشتووە ئەو کچە کۆمەڵگایەکی ھیچ و نەخۆش بە کوشتی داوە لە ئەنجامی ئەو فشارە دەرونیە نابەجێیانەی کە کۆمەڵگا دەیخاتە سەر مێشکی باوک و برای ئەو کچە..
فێربن شەرەفی ئێوە ھەڵەی کچەکانتان نیە..ئەو کاتەی کچەکەت ھەڵەیەک دەکات لە ئامێزی بگرەو بە خۆشەویستیەوە ڕێگەی ڕاستی پیشان بدە ڕەنگە ئەوەی تۆ بە ھەڵەی دەزانی حەقیقەتی ژیان و ئەو بێت..کوشتنی ئەم کچە ھیچ ڕاینەچەڵەکاندم ھەتا کۆمەڵگا لەم ئاستەدا بێت چاوەڕێی کوشتنی کچانی دیکەش بن.فێربن لە کاتی کارەساتەکان قسەکانتان مەگۆڕن بیرکردنەوەکانتان بگۆڕن تا کۆمەڵگا ئیدی پاکبێتەوە لە خوێن ڕشتن.