لاهور شێخ جەنگی لەکاتی وتارەکەی لە قەرەناو
لاهور شێخ جەنگی لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە هۆشداریی دا و له وتارێكدا بۆ لایهنگرانی حزبهكهی له ناوچهی قهرهناو، وهڵامی وتهكانی مهسرور بارزانی، راوێژكاری ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستانی دایهوه و وتی: "بەڕیفراندۆمێكی سەقەت بەشێكی خاكی كوردستانیان لەدەست دەرهێناین"، وتیشی: "ئەوەی دژایەتی یەكێتی دەكات سەری دای لەبەرد."
ئەمڕۆ شهممه 28ی نیسانی 2018 لەبەردەم لایهنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا لەسنوری ناوچەی قەرەناو لە تەق تەق، لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری، وتارێكی پیشكهشكرد و رایگەیاند: خەڵكی سنوری قەرەناو لەمێژووی شۆڕشی نوێدا چۆكیان بەدوژمن دادابوو، ئێستاش بەدەنگەكانیان دەتوانن كوردستانی بوونی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان بسەلمێنن.
سەبارەت بەتۆمەتەكانی سەر یەكێتی لاهور شێخ جەنگی وتی " لە چەند رۆژی رابردوودا بینیم كە لایەنێكی دیاریكراو لایەنێك كە كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكانی فرۆشت، هاتوون تۆمەتی ناڕەوا و بێ ویژدانانە بۆ یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و بۆ حزبی شەهیدان و لایەنگرانی دەهۆننەوە، ئێوە لە كاتێكدا هاتوون باسی خیانەت دەكەن دیارە مێژووی باوباپیرانتان بیرچووەتەوە، دیارە هەرەسی ساڵی 1975 بیرچوەتەوە كە میللەتەكەتان بەجێهێشت و خۆتان رۆشتن بۆ هەندەران، دیارە كارەساتی هەكاریتان بیرچوەتەوە، كە چەندین سەركردەی گەلەكەمانتان خەڵتانی خوێن كرد كە هەندَكیان خەڵكی ئەم ناوچە بەرێزە بوون و ئێستا وئێستایش لاشەكانیان نەدۆزراوەتەوە".
جەختیشكردەوە " دیارە بیرتان چوەتەوە كە دەستان خستە ناو دەستی پاسداری ئێرانی بۆ دژایەتیكردنی خوشك و براكانمان لە رۆژهەڵاتی كوردستان و چەندین سەركردەی رۆژهەڵاتی كوردستانتان رادەستی ئیران كردو خەڵتانی خوێنتان كردن، دیارە بیرتان چوەتەوە كە 31ی ئاب خۆتان و هێزەكانتان سواری دەبابە بەعسی فاشیست بوون و بەسواری دەبابەی بەعسی فاشیست شكۆی پەرلەمانتان شكان و ئاڵای بەرزی كوردستانتان خستە ژێر پێتان و ئاڵای عیراقتان لەسەر پەرلەمان بەرز كردەوە .
لاهور شێخ جەنگی باسی لەوەشكرد" ئێوەی خەڵكی ئەم ناوچە 31ی ئابتان قەت بیرناچێتەوە كە تەعدای شەڕفیان لە كورد و كوردستان كوردستانیانی ئەم ناوچەیە كرد، ئەوە ئەوان بوون لە سەرەتای شۆرشی رۆژئاوا خەندەقی دوژمناكارییان لێدا و دەستیان خستە ناو دەستی دوژمن بۆ لە بار بردنی شۆرشی رۆژئاوا".
ئاشكرایشكرد " وادیارە كاكی راوێژكار زاكیرەی زۆر زەعیفە و ئەم شتانەی بیرچووەتەوە، بەڵام هەر ئەو رۆژەی كە جەنابت تۆمەت بۆ یەكێتیی و حزبی شەهیدان دەبەخشییەوە، هەر ئەو رۆژە هێزەكانی جەنابت پێشڕەویی توركیان دەكرد و كون بەكونی شاخەكانی برادۆست وئەو ناوچانەیان دەكرد، بەدوای گەریلاكانی پەكەكە دەگەران بۆ ئەوەی سەریان لە لاشەیان بكەنەوە و تەسلیمی دوژمنەكانی كوردی بكەن و بە پارە بیفرۆشتن".
رونیشكردەوە" دیارە جەنابتان و حزبەكەتان ئێستا هاتوون بایكۆتی هەڵبژاردنی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكانتان كردووە، بەحسابی خۆتان كەركوك داگیركراوە، بەڵام هەر دوێنێ بوو فەرشی سورتان راخستن بۆ ئەو كەسەی بەناو داگیركەرە، من لێرە وە دەڵێم ئێمە یەكێتیی نیشتیمانی كوردستانین مام جەلال وا فێری كردوین هەر كەسێك دۆستایەتیمان بكات دۆستایەتی دەكەین و هەر كەسێك دژمان بوەستێتەوە سەری دەدەین لە تاشە بەردەكانی كوردستان.
رۆژی پێنجشهممه 26ی نیسانی 2018، مهسرور بارزانی، ئهندامی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و راوێژكاری ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێم بهشداری له كهمپینێكی قوتابییان و لاوان بۆ پشتیوانیكردنی لیستی پارتیی له شاری ههولێر كرد و رایگهیاند، "بە دەنگەکانتان وەڵامی خیانەتکارانی فرۆشتنی کەرکوک بدەنەوە."
مهسرور بارزانی وتی: "چهند كهسێكی خۆفرۆش و خاكفرۆش دهیانهوێت كێشه بۆ نهتهوهی ئێمه دروست بكهن".
راشیگهیاند: "ئێستا دهبێت بتوانین به دهنگی راستهقینهی ئێوه، نوێنهرێكی وا بنێرینه بهغدا، بتوانێت پارێزگاری له مافهكانمان بكهین، دڵنیابن ئهوانهی دژایهتی ریفراندۆمیان كردووه، له بهغداش پشتگیری و بهرگری له مافی ئێوه ناكهن، چونكه ئهوهی مێژووی خۆی نهزانێـت ناتوانێت بڕیارێكی دروستیش بۆ ئاییندهی خۆی بدات".
وتیشی: "ئهوانهی ناتوانن رووبهڕووی پارتی ببننهوه دهیانهوێت ههموو شتێك بكهن، بهڵام ناتوانن موزایهده بهسهر پارتیدا بكهن و ئهو كیانهی درووستبووه، ئهوهی دهڵێت ئێمه ئهو كاره دهكهین و واتان بۆ دهكهین، له چوارچێوهی كیانێكه كه پارتی درووستی كردووه و رهنجی داوه و خهباتی كردووه به خوینی شههیدان".