فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای ته‌ق ته‌ق داواده‌كات چیتر فرۆشتنی وزه‌ی كاره‌با له‌ قه‌ڵاته‌ و قه‌ره‌ناو ئه‌نجام نه‌ده‌ن


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای ته‌ق ته‌ق له‌ نوسراوێكدا كه‌ ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێری ده‌كات ڕایگه‌یاند; كه‌ چیتر ناتوانن هیچ كارێكی چاككردنه‌وه‌ و كاروباری فرۆشتنی ووزه‌ له‌سنوری ناحیه‌ی شوان/كه‌ركوك ئه‌نجام بده‌ن 

له‌ نوسراوێكدا كه‌ ئه‌ندازیار لقمان حویز عزیز، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای كۆیه‌ ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێری كردووه‌ تێیدا هاتووه‌: 
 چیتر كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌بای ته‌ق ته‌ق هیچ كارێكی چاكردنه‌وه‌ و كاروباری فرۆشتنی ووزه‌ له‌م سنووره‌ ئه‌نجام نه‌ده‌ن، چونكه‌ سنوری پارێزگایه‌كی تره‌ و كێشه‌ی یاسایی و كارگێریمان بۆ دروست ده‌كات جگه‌ له‌وه‌ی له‌ڕووی كارمه‌نده‌وه‌ توانامان نییه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با هه‌موو ئه‌م كارانه‌ بسپێرێته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ / فه‌رمانگه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌بای شوان كه‌ سنوری خۆیانه‌

هه‌روه‌ها له‌نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ فیده‌ره‌كه‌یان ئۆڤه‌رلۆده‌ و ئه‌م سنوره‌ بێ كاره‌با ده‌بن ئه‌گه‌ر كار نه‌كرێت بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌م سنوره‌ به‌ فیده‌ری تر كه‌ له‌سنوری خۆیان هه‌یه‌ كه‌ چه‌ند كیلۆمه‌ترێك دووره‌

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ دابه‌شكردنی پسوله‌ی كاره‌با و كۆكردنه‌وه‌ی داهات له‌و سنوره‌ ڕاگیراوه‌ به‌هۆی دروست كردنی كێشه‌ بۆ ژمێركاره‌كان

وێنه‌ی هاوپێچ

پ.پ

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار