ئه‌م وێنه‌یه‌ی ته‌ق ته‌ق بووه‌ جێی باسی خه‌ڵكی له‌ تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان

وێنه‌ی هه‌وره‌بروسكه‌كه‌

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو (21/5/2018) فۆتۆگرافه‌ر (بۆتان حتام) له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، بووه‌ جێی سه‌رنجی زۆرێك له‌خه‌ڵكی و له‌زۆرێك له‌په‌ڕه‌كانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌

له‌وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هه‌وره‌ بروسكه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو له‌ئاسمانی ته‌ق ته‌قدا له‌شێوه‌ی ناوی (محمد)دا ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ جێی باسی خه‌ڵكی له‌تۆره‌كۆمه‌لاتیه‌كاندا 


بروسك – Lightning بریتییه‌ له‌ده‌ركه‌وتنی رووناكییه‌كی له‌ناكاوو زۆر به‌هێز له‌ئاسماندا، له‌ده‌ره‌نجامی به‌رییه‌كه‌وتنی نێوان دوو بارسته‌ هه‌ور ده‌بێ، كه‌ یه‌كیان هه‌ڵگری بارگه‌ی موجه‌به‌و ئه‌وی دیكه‌شیان سالب‌ و له‌كاتی لێكدانیاندا، بروسكاییه‌كی به‌هێزی ڕووناكی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و خێرا ون ده‌بێت.

پ.پ

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار