به‌كارهێنانی مۆبایل له‌ وێسته‌گه‌كانی ده‌نگدان قه‌ده‌غه‌یه‌


سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ قه‌ڵاچۆكردنی‌ ساخته‌كاریی،‌ لە کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت؛ هه‌ر ده‌نگده‌رێك ئامێری‌ تۆماركردنی‌ وێنه‌‌ و ده‌نگ، بباته‌ ناو وێستگه‌كانی‌ ده‌نگدان راده‌ستی‌ پۆلیس ده‌كرێت ‌و لێپرسینه‌وه‌ی‌ یاسایی‌ له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و دەشڵێت:" بۆ رێگری‌ له‌ ده‌ستكاری‌ ده‌نگه‌كان سێ ئامێرمان هه‌یه‌".

سه‌عید كاكه‌یی‌، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ قه‌ڵاچۆكردنی‌ ساخته‌كاری‌ هه‌ڵبژاردن، رێوشوێنه‌كانی‌ رێگری‌ له‌ ساخته‌كاری‌ هه‌ڵبژاردن ئاشكراده‌كات ‌و ده‌نگده‌ران دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ لەوەى کە هەمو هەوڵێکیان خستوەتەگەڕ لەپێناو ریگرى لە ساختەکارى و دەستکارى دەنگ و فشارخستنە سەر دەنگدەران بۆئەوەى بێ ویستى خۆیان دەنگ بە لایەنێک بدەن.

سه‌عید كاكه‌یی‌، ئەوە دەخاتەڕو؛ هه‌ر ده‌نگده‌رێك ئامێری‌ تۆماركردنی‌ وێنه‌‌ و ده‌نگ (مۆبایل)، بباته‌ ناو وێستگه‌كانی‌ ده‌نگدان راده‌ستی‌ پۆلیسی‌ بنكه‌كه‌ ده‌كرێت ‌و لێپرسینه‌وه‌ی‌ یاسایی‌ له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، جا ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر پله‌ و پایه‌یه‌كدا بێت،

ڕوونی دەکاتەوە؛ بۆ رێگری‌ له‌ ده‌ستكاریکردنى‌ ده‌نگه‌كان سێ‌ ئامێریان هه‌یه‌‌ کە ئامێری‌ هه‌ژماركردن ‌و جیاكردنه‌وه‌‌ و دڵنیابو‌نن و دەشڵێت:"هه‌ر سندوقێك (25%)ى ده‌نگی‌ دوباره‌ی‌ تێدا بێت خه‌تێكی‌ سوری‌ لێده‌درێت ‌و ده‌نگه‌كانی‌ ناوی‌ ده‌سوتێن".

لەبارەى هەوڵى هەندێک لایەن بۆ دانانى کارمەندى خۆیان لە بنکەکانى کۆمسیۆن، کاکەیى دەڵێت:"نزیكه‌ی‌ (56) هه‌زار كارمه‌ندی‌ كاتیی‌ كۆمسیۆن كه‌ تێبینیان له‌سه‌ربوه‌ دوخراونه‌ته‌وه‌، هه‌ر كارمه‌ندێكیش بچوكترین گومانی‌ له‌سه‌ر بێت دور ده‌خرێته‌وه‌".

Source - Kurdio

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار