شارەزایانی بواری خۆراک ئاماژە بەوە دەکەن، کە چەند میوەیەک ھەیە دەبێت بە درێژایی مانگی ڕەمەزان بخورێن، چونکە چەندین سوودی ھەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ، گرنگترین ئەو میوانەش بریتیین لە:-
١- شووتی دەوڵەمەندە بە ئاو و ڕیشاڵ وچەند جۆرێک ڤیتامین کە بۆ تەندروستی لەش بەسوودە، بۆیە دەبێت ھەموو ڕۆژێک بخورێتەوە.
٢- خەیار لە %٩٥ ی پێکھاتەکەی ئاوە، بۆیە کرداری ھەرس کردن ئاسان دەکات، ھەروەھا برێکی زۆر لە ڤیتامین "K" و"B٦" و ئاسنی تێدایە کە سوود بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.
٣- مۆز رێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆم و ڕیشاڵ تێدایە کە کرداری ھەسکردن ئاسان دەکات، ھەروەھا رێژەی پرۆتین لەجەستەدا رێک دەخات و دەبێتە ھۆی ئارامبوونەوە.
٤- خواردنی خورما لە ڕەمەزاندا سوودێکی زۆری ھەیە بۆ تەندروستی و بەرگریی لەش چالاک دەکات، ھەروەھا وات لێدەکات کە بۆ ماوەیەکی درێژ ھەست بەبرسێتی نەکەیت
سهرچاوه - مهكۆی سهربهست