دوابه‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی (حه‌شه‌راتێك) له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان و به‌تایبه‌تیش له پارێزگای كه‌ركوك و ته‌ق ته‌ق، كه بووه‌ته جێی باسی زۆرێك له خه‌ڵكی ناوچه‌كه، به پێویستمان زانی زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌م زینده‌وه‌ره كۆبكه‌ینه‌وه
ئه‌م زینده‌ره‌وه ناسراوه به (kissing bugs) كه به‌مانای (مـێـرووی مـاچ) دێت و یه‌كێكه له مێرووه ژه‌هراوییه‌كان زیاتر له شه‌واندا حه‌ز به پێوه‌دان ده‌كه‌ن كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت ده‌ستی لێوه بدرێت
به‌پێی زانارییه‌كان هه‌ركه‌سێك ئه‌م مێرووه پێوه‌ی بدات پێویسته سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكات و پشكنین ئه‌نجام بدات چونكه به‌شێك له‌م مێرووانه هه‌ڵگری نه‌خۆشی (Chagas Disease) كه ئه‌م نه‌خۆشییه دوو جۆری هه‌یه (كورت خایه‌ن و درێژخایه‌ن) كه ده‌بێته هۆی (شه‌كه‌تی، ئازاری له‌ش، سه‌رئێشه، لیر، له‌ده‌ستدانی ئاره‌زووی خواردن، سكچوون)
ئه‌م زینده‌وه‌ره بۆ یه‌كه‌مجار له ولاتی ئه‌مریكا دۆزراوه‌ته‌وه له ساڵی (1800)دا، له‌ئێستادا له‌زۆرێك له‌وڵاته‌كاندا بوونی هه‌یه
به‌گوێره‌ی وته‌ی هاوڵاتیانی ته‌ق ته‌ق بێت ده‌ركه‌وتنی زینده‌وه‌ره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو بووه و وا پێویست ده‌كات ته‌ندروستكاران ڕێكاری پێویست بگرنه به‌ر بۆ قه‌ڵاچۆكردنی ئه‌م زینده‌وه‌ره
وێنه‌ی (مێرووی ماچ)
وێنه‌ی (مل)ی یه‌كێك له هاوڵاتیه‌كانی شاری ته‌ق ته‌ق كه (مێرووی ماچ) به‌سه‌ر پێستیدا ڕۆشتووه
ته‌واوی ئه‌م زانیارییانه‌ی ده‌رباره‌ی زینده‌وه‌ره‌كه هاتووه له پێگه‌ی تایبه‌تی مێرووه‌كه‌وه وه‌رگیراوه، ئێمه ته‌نها وه‌رمانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی (كرته بكه بۆ بینین)