له ته‌ق ته‌ق ته‌رمی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن (20)ساڵان به كوژراوی دۆزرایه‌وه،
(هه‌ڵكه‌وت سه‌ركه‌وت) ناوی گه‌نجه‌كه‌یه‌و خه‌ڵكی گوندی مه‌لازیادی سه‌ر به ته‌ق ته‌قه و له‌دایك بووی ساڵی (1998)ه
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (ماڵپه‌ڕی ته‌ق ته‌ق)كه‌وتووه گه‌نجه‌كه بۆ ماوه‌ی (6)ڕۆژه ون بووه‌و ئه‌مڕۆ به‌كوژراوی له‌گوندی گۆمه‌شین دۆزراوه‌ته‌وه،
چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌ئێستا له‌لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌یه‌وه په‌یوه‌ندی به په‌یجی (هاوینه‌هه‌واری ته‌ق ته‌ق) كراوه تاوه‌كو به خه‌ڵكی بگه‌یه‌نن كه كوڕه‌كه‌یان ونبووه،
به‌ڵام ئه‌مڕۆ ته‌رمی گه‌نجه‌كه له گوندی گۆمه‌شین به‌شێوێندراوی دۆزرایه‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری هه‌ولێر كرا