ئاستی ئاوی زێی بچوک لە سنوری قەڵادزێ زیاتر دابەزیوە


ئاوی زێى بچوک لە سنورى قەڵادزێ زیاتر کەمبووەتەوە کە ئەگەر هەیە لەداهاتوودا مەترسی بۆ سەر ئاوی خواردنەوەى سنورەکە و پیسبوونی ئاوی زێیەکە دروستبکات.

بەرپرسانی فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ دەڵین لە هەفتەی رابردوودا لە چرکەیەکدا ٥٩ مەتر سێجا ئاو دەڕژایە نێو پڕۆژەی ئاوی  خاسەوە کە سەرچاوەى ئاوى خواردنەوەى دانیشتوانى قەڵادزێیە، بەڵام لەئێستادا کەم بۆتەوە بۆ تەنها ٩مەترسێجا.

دووساڵە ئاوی زێی بچوک لەلایەن ئێرانەوە دەگیرێتەوە بەمەبەستى پڕکردنى بەنداوى کۆڵەس لە نزیک شاری سەردەشت، لەگەڵ هەر گرتنەوەیەکى ئاوەکەشدا ئاستى ئاوى زێیەکە کەمدەکات و گرفتى ئاوى خواردنەوە بۆ هاوڵاتیانى ئیدارەى ڕاپەڕین و جوتیاران دروستدەبێت.

ئەم هاوڵاتییە کە خاوەنی پێنج حەوزی ماسییە لەسەر زێی بچوک دەڵێت ئەگەر ئاوی ئەم زییە زیاتر کەم بکات زیانێکی یەکجار زۆری مادی بەردەکەوێت و ماسییەکی زۆریش قڕ دەبێت.

دابەزینى ئاستى ئاوى زێی بچوک بەهۆى گرتنەوەیەوە لەلایەن ئێرانەوە، جگە لەوەى بە مەترسی بۆ سەر (٣٨٧٤) دۆنم زەویی بەراو و ١٩ پڕۆژەی بەخێوکردنی ماسی دادەنرێت، دابەزینى ئاستى ئاوى بەنداوى دوکانیشى لێدەکەوێتەوە بەو پێیەى ئەو زێیە دەرژێتە ئەو بەنداوەوە.

زێی بچووک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هەڵدەقوڵێت و درێژدەبێتەوە بۆ خاکى هەرێمى کوردستان، دواتریش دەڕژێتە ڕووباری دیجلەوە، درێژییەکەی ٤٠٠ کیلۆمەترە و بەشێکی سنووری ئێران و عێراق لەیەکتر جیادەکاتەوە.

واى رەنج و ماندبونێکى زۆر بەرهەمى شوتییەکەى ئەم جوتیارە پێگەیشت کە هێناویەتە عەلوەى هەولێر بەمەبەستى ساغکردنەوەى، بەڵام نزمى نرخەکەى تەواو نیگەرانى کردووە و وەک خۆى دەڵێت دەبێت لەجیاتى قازانج دەستبکات بە ژماردنى ئەو زیانانەى کە بەریدەکەوێت.

Source - NRT

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

:)
:(
hihi
:-)
:D
=D
:-d
;(
;-(
@-)
:P
:o
:>)
(o)
:p
:-?
(p)
:-s
(m)
8-)
:-t
:-b
b-(
:-#
=p~
$-)
(y)
(f)
x-)
(k)
(h)
cheer