ته‌ق ته‌ق: لە رووداوێكی هاتووچۆدا هاونیشتمانییەک گیانیلەدەستدا



لەسەر رێگای سەرەكی (ته‌ق ته‌ق - سه‌ركه‌ڵه‌ك) لە ئەنجامی وه‌رگه‌ڕانی ماتۆرسكیلێك شۆفێری ماتۆرسكیله‌كه‌ گیانی له‌ دەستدا،

شه‌وی ڕابردوو 8-6-2018، لەسەر رێگای سەرەكی ته‌ق ته‌ق - سه‌ركه‌ڵه‌ك، ماتۆرسكیلێك كۆنترۆڵ له‌ده‌ست ده‌دات و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ وه‌رگه‌ڕاوه‌.


بەهۆی رووداوەکە هاونیشتمانییەکی تەمەن 24 ساڵ، كە شۆفێری ماتۆرسكیله‌كه‌ بووه‌ به‌ناوی (ئاكۆ عاصی كویخاجلال)، گیانیلەدەستدا
دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی هاونیشتمانییەکە رەوانەی نه‌خۆشخانه‌ی كۆیه‌ كراوە.

ئاكۆ، پیشه‌ی ماسی فرۆشتن بوو، یه‌كێك بوو له‌ گه‌نجه‌ ناسراو و خوێن شیرینه‌كانی شاری ته‌ق ته‌ق 


"وێنه‌ی ماتۆرسكیله‌كه‌"


 وێنه‌ی "ئاكۆ" 




هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار