به‌ردی زراو:-نیشتووی ڕه‌قن له ناو زراودا (زراو ئه‌ندامێكی كیسه‌ییه كه زه‌رداوی دروستكراو له لایه‌ن جه‌رگه‌وه كۆ ئه‌كاته‌وه)، به‌ردی زراو له یه‌كێك له‌مانه پێك دێت چه‌وری كۆلیستڕۆڵ، یان خۆی یان مادده‌ی بیلیرووبین كه له تێكشكانی خرۆكه سووره كۆنه‌كانی خوێنه‌وه له لایه‌ن جه‌رگه‌وه دروست ئه‌بێت ،قه‌باره‌یان جیاوازه له نێوان ده‌نكه لمێكی بچووك بۆ قه‌یسییه‌ك ئه‌بن.
*هۆكاره‌كان
به‌پێی زانكۆی هارڤارد له %80 به‌ردی زراو له كۆلیسترۆڵ دروست ئه‌بێت، وه %20 تری له خوێ و بیلیروبین دروست ئه‌بن.
*جۆره‌كانی
به‌ردی كۆلیستڕۆڵ: زه‌رداوی ده‌ردراو كۆلیستڕۆڵی تێدایه‌و وه خۆی توانای توانه‌وه‌و تێكشكانی كۆلیستڕۆڵه هه‌یه ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر زه‌رداوی ده‌ردراو كۆلیستڕۆڵی زیاتر تێدا بوو كه له توانایدا نه‌بوو بیتوێنێته‌وه (به‌هۆی زۆر خواردنی چه‌وری بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌سه‌ر یه‌ك) ئه‌وا ده‌نیشێت و ئه‌بێته هۆی دروست بوونی به‌رد.
به‌ردی بیلیروبین : به‌هۆی نه‌خۆشی جگه‌ره‌وه جگه‌ر بیلیرووبینی زیاتر به‌رهه‌م ئه‌هێنێت كه ئه‌بێته هۆی دروست بوونی به‌رد.
به‌ردی خۆێ: كاتێك كه زه‌رداو ده‌ر نادرێته ڕیخۆڵه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر‌و خه‌ست ئه‌بێته‌وه ئه‌م به‌رده دروست ئه‌بێت.
*ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌گه‌ری تووشبوونیان زیاتره:
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قه‌ڵه‌ون.
ئه‌و كه‌سانه‌ی خواردنی چه‌وری و پڕ كۆلیستڕۆڵ زۆر ئه‌خۆن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كێشیان زۆر خێرا دائه‌به‌زێ له كه‌مترین ماوه‌دا.
ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه.
له ئافره‌تان زیاتره.
ئه‌و كه‌سانه‌ی دایك یان باوكیان هه‌یبووه ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌وانیش تووش ببن.
هه‌بوونی نه‌خۆشی جگه‌ر.
تێبینی مه‌رج نییه هه‌ر كه‌سێك ئه‌مانی سه‌ره‌وه‌ی تێدابێت تووش ببێت ،ته‌نها ئه‌گه‌ری تووش بوونه‌ی زیاتره.
*نیشانه‌كانی
به‌شێكی زۆری خه‌ڵك هیچ نیشانه‌یه‌كیان نییه‌و هه‌ستی پێ ناكه‌ن له‌گه‌ل به‌ردی بچوكدا .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رده‌كه گه‌وره بوو ئه‌وا هه‌ندێ نیشانه‌ی هه‌یه
هه‌بوونی ئازار له به‌شی لای ڕاستی سه‌ره‌وه‌ی سك كه ئه‌یداته پشتی و شانی
هێڵنج و ڕشانه‌وه ...هتد
باشترین ڕێگا بۆ ده‌ست نیشان كردنی سۆناره به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ماوه‌ی 8 كاتژمێر یان زیاتر نانت نه‌خواردبێت.
چاره‌سه‌ر
نه‌شته‌رگه‌ری (به‌ڵام ئه‌گه‌ر به نازوڕ بێت باشتره)
وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به دڵنیاییه‌وه به‌رده‌كه‌یان له جۆری كۆلیستڕۆڵه جۆره حه‌بێك هه‌یه كه ئه‌یتوێنێته‌وه به‌ڵام ئه‌بێت چه‌ند ساڵێك به‌رده‌وام بێت.
له دوای نه‌شته‌رگه‌ری ڕه‌چاوی ئه‌م خالانه بكه‌ن
تا ئه‌توانن خۆراكی چه‌ور كه‌م بخۆن
كه‌م خۆری دایم خۆر بن
میوه زۆر بخۆن.
عبدالله ئه‌نوه‌ر