وەزیری کشتوکاڵ ٦٠ ھەزار پەنجەماسیی خستە بەنداوی دێگەڵەوە


دوێنێ چوارشەممە ٢٧ ی تەمووزی ٢٠١٦ عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە یاوەریی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و بەرپرسانی ڤێتێرنەری ٦٠ ھەزار پەنجە ماسیی خستە نێو بەنداوی دێگەڵەوە .

ئەم ھەنگاوەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەشێکە لە ١٥٠  ھەزار پەنجە ماسی کە لە ھەڵێنەری ماسیی دوکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانیی بەرھەمھێنراون و٩٠ ھەزارەکەی دیکەش دەخرێتە بەنداوی شیوەسوورەوە.

دواتر عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و شاندی یاوەریی سەردانی شارۆچکەی تەقتەقی کردو لە دیدارێکدا لەگەڵ حاکم رەمەک رەمەزان قادر بەڕێوەبەری شارۆچکەکە و سەرۆکی بەش و ھۆبەکانی کشتوکاڵی دڤەرەکە و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان، باسیان لەم پرۆسەیەو کێشەو گرفتەکانی کشتوکاڵ و ئاودێری و ڤێتێرنەریی ناوچەکە کرد .

لەلای خۆیەوە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە بەدواداچوونی کێشەو گرفتەکاندا ئاماژەی بەوە کرد "تەقتەق ناوچەیەکی گرنگ و فراوانی کشتوکاڵییە و پێویستە بەپێی توانا بایەخی پێ بدرێت".

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا چەندین داواکاری و پێشنیار بە نووسراوی فەرمی پێشکەش بە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کرا، لەوانەش دروستکردنی بەنداو لەو دەڤەرەدا.

وەزیری کشتوکاڵ روونی کردەوە " ٧ حەوت بەنداو رەزامەندی لەسەر دروستکردنی دراوە، بەڵام لەبەر قەیرانی دارایی لەئێستادا جێبەجێکردنیان راگیراوە".
سەەبارەت بە بەنداوی تەقتەقیش، عەبدولستار مەجید ئاماژەی بەوە کرد "دەبێ بە قەرزی درێژخایەن یان لەرێی بانکی نێودەوڵەتی یاخود لەرێی کۆمپانیا و بازرگان و وەبەرھێنەرانەوە ئەنجام بدرێت".

ھاوکات داوای دابینکردنی خانووی پلاستیک و ئامێری کشتوکاڵی و کەلوپەلی یەدەگ بۆ جووتیاران کرا لەگەڵ پەیینی کیمیاوی و کردنەوەی خوولی رێنمایی و کۆلیژێکی کشتوکاڵی و بایەخدان بە سامانی ماسی کە لەئێستادا ٥٥٢ حەوزی بەخێوکردنی ماسی ھەیە کە ھەندێکیان مۆڵەتیان نییە.

لە وەڵامی ئەو داواکارییانەشدا عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو جەختی لە چارەسەرکردنی ھەندێکیان کردەوە لەوانەش پێدانی مۆڵەت بە بەخێوکەرانی ماسی بەپێی رێنماییەکان و پشتگیریکردن لە داواکاری خاوەن مافەکانی ئەوانەی زێدەڕۆیی کراوەتە سەر زەوییەکانیان .

وێڕای ھەوڵدان بۆ دابینکردنی خانووی پلاستیک و کردنەوەی خوولی زانستی و رێنمایی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاریی جووتیاران .

دواتر لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا لەگەڵ جووتیارانی ناوچەکە بە ھەمان شێوە کێشەو داواکارییەکان خرانەڕوو و وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەڵێنی دا کە بەپێی توانا بەدواداچوونیان بۆ بکات.

تەنیا ئەوانە نەبێت کە پەیوەستن بە بواری بودجەی دارایی کە لەئێستادا بۆتە گرفت لەبەردەم جێبەجێکردنیاندا، لە کۆتایی گەشتەکەیدا بە یاوەریی شاندەکە چەندین پڕۆژەی کشتوکاڵی و ئاژەڵیی دەڤەرەکەی بەسەرکردەوە
سەرچاوە- پەیام

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

:)
:(
hihi
:-)
:D
=D
:-d
;(
;-(
@-)
:P
:o
:>)
(o)
:p
:-?
(p)
:-s
(m)
8-)
:-t
:-b
b-(
:-#
=p~
$-)
(y)
(f)
x-)
(k)
(h)
cheer