شەرمنی واتای چیە ؟ كێن ئەوانە شەرمنن ؟ شەرمنی واتە دوور كەوتنەوە لە كۆمەڵگە و لە ڕاستیدا ئەو كەسانەی شەرمنن دنیایەكی تایبەت بەخۆیان دروست دەكەن و كەمترین كات دەتوانن وەك كەسانی ئاسایی تێكەڵاوی كۆمەڵگە ببن ، ئەمانە 10 ڕەفتارە كە كەسانی شەرمن .
1- ئەو كەسانەی شەرم دەكەن ناتوانن وەك كەسانی ئاسایی قسە بكەن و زۆربەی كات خۆیان لە گفتوگۆكردن دەپارێزن ، لەبەر ئەوە زۆربەی كات ئەو كەسەی شەرمنە تەنها بەشێوەی تاك واتە لەگەڵ یەك هاوڕێیدا دەكەوێتە قسەكردن و ڕاگۆڕینەوە.
2- ئەو كەسانەی شەرم دەكەن پێویستیان بە كاتی زۆرترە بۆ ئەوەی متمانەی دەوروبەر بۆ خۆیان بەدەست بهێنن ، و ئەمەش یەكێكە لە هۆكارەكانی دوربونیان لە كۆمەڵگە .
3- ئارەزووی ئەوە ناكەن كەسی نوێ بناسن و هاوڕێی نوێیان هەبێت و ئەو كاتەی یەكەمجاریان بێت كەسێك بناسن هەست بە شڵەژانی زۆر دەكەن .
4- هەرگیز نایانەوێت پۆستێك لە ئەستۆبگرن كە بەرپرسیارێتی تیادا بێت و هەمیشە دوای كەسانی دیكە دەكەون .
5- زۆر بەكەمی دەچنە ئەو شوێنانی یاری بە كۆمەڵی لێدەكرێت یان پرۆگرامێكی بە كۆمەڵی لێ بەڕێوە دەچێت و ئارەزوو دەكەن زۆری كات بە تەنها بن .
6- لەگەڵ ئەوەی كەسانێكن كە زۆركات بە بێدەنگی دەمێننەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گوێگرێكی باش نین .
7- بەردەوام لەوە دەترسن ڕوبەڕوی دۆخێكی شەرمەزاركەرەوە ببنەوە لەبەر ئەوە بەردەوام وەك كەسێكی شڵەژاو دەردەكەون .
8- ئارەزووی ئەوە دەكەن زۆری كاتەكان بەتەنها بمێننەوە و زۆرترین كات بیر دەكەنەوە كە بەتەنها دەبن .
9- پێویستیان بە زۆرترین كاتە بۆ ئەوەی متمانەی دەوروبەرەكەیان بەدەست بهێنن و هەتا كەسێك بە تەواوەتی نەناسن بڕیاری ئەوە نادەن لێی نزیك ببنەوە .
10- مێشكیان بە زۆرترین شتەوە قاڵ كردوە و بەردەوام لە بیركردنەوەدا دەژین ئەمەش وایكردوە نەتوانن زۆر تێكەڵاوی كۆمەڵگا ببن
عبدالله ئهنوهر