خواردنی ڤیتامین A لە شێرپەنجە دەتپارێزێت:-

خواردنی ڤیتامین A لە شێرپەنجە دەتپارێزێت:-

ڤیتامین A یەکێکە لەو ڤیتامینانەی کە لە ڕوبەڕوبونەوەی نەخۆشییەکاندا یارمەتی لەش دەدات، هەروەها ئەم ڤیتامینە خانەکانی لەش لە نەخۆشیی شێرپەنجە دەپارێزێت.

ئەنجامی زیاتر لە ١٥ توێژینەوە لە نەرویج، یابان، چین و فەرەنسا و ئەمریکای باکوور دەریانخستووە ئەو کەسانەی لە ژەمە خۆراکاکییەکانیاندا زیاتر خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین A دەخۆن کەمتر تووشی شێرپەنجە دەبن، بە تایبەت شێرپەنجەی گەدە و قۆڵۆن.

لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوە ئەنجامدراوەکان لە کۆلێژی ئۆکسفۆرد ڤیتامین A دەتوانێت مەترسی تووشبون بە شێرپەنجەی مەمک کەم بکاتەوە.

توێژینەوەکان ئەوەشیان دەرخستووە کە بێتاکارۆتین و ڤیتامین A ڕێگری لە تەشەنەکردنی خانە شێرپەنجەییەکانیش دەکەن و لەناویان دەبەن.

سەرچاوە خۆراکییەکانی ڤیتامین A بریتین لە : ماسی، شیری کەم چەوریی، کیوی، قۆخ، پرتەقاڵ، ترێ، هەڵوژە، قەیسی، شلیک، کاڵەک، برۆکلی، مەعدەنوس، گوڵەبەڕۆژە، سیر، کاهو، گێزەر، پەتاتە و سپێناخ.

شێرپەنجە بە هەموو جۆرەکانییەوە نەخۆشییەکی ترسناکە و ساڵانە بە هۆیەوە چەندین کەس لە جیهاندا گیان لەدەست دەدەن.

عبدالله‌ ئه‌نوه‌ر

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار