لە کاتی پێوەدانی دووپشکدا ئەم ڕێگانە بگرە بەر :-
لەکاتی پێوەدانی دووپشکدا زۆر کەس له کوردستاندا نازانن چۆن فریاگوزاری خێرا بۆ خۆیان ئەنجام بدەن، بەڵام ڕێگەی خۆی هەیە کە دەتوانیت دەستبەجێ ئەو کارە ئەنجام بدەیت.
ئاشکرایە لە زۆر ناوچەی کوردستاندا دووپشک هەیە و لە هەندێک ناوچەدا ڕێژەی زۆرە و بەردەوام هەیە، بۆ ئەو کاتەی ئەگەر تووشی پێوەدانی دووپشک بوویت پێویستە چارەسرێکی خێرا بۆ خۆت ئەنجام بدەیت تا دەگەیتە لای پزیشک و نەخۆشخانە، تاوەکو نەکەویتە دۆخێکی گرانتر و مەترسیدارترەوە بەهۆی ژەهراویبوون بە ژەهری دووپشکەکەوە.
ڕێگەی چارەسەرە خێراکە:
• سەرەتا هەوڵ بدە شوێنی پێوەدانەکە بزانیت.
• هەر کە زانیت شوێنەکەی کوێیە دەست بەجێ ئەو شوێنە بە ئاوی سارد و سابوون بشۆ، بۆ ئەوەی هیچ نەبێت ئەو ژەهرەی لە دەوروبەری پێوەدانەکەیە لایبەیت و بڵاو نەبێتەوە بە هەموو لەشدا.
• ئینجا زۆر گرنگە کە هێمن و لەسەرخۆبیت و نەشڵەژێیت.
• مەهێڵە قەرەباڵغی و دەنگە دەنگ لەسەر کەسی پێوەدراو دروست بکەن بۆئەوەی لێدانی دڵ و فشاری خوێنی بەرز نەبێتەوە، چونکە تا لێدانی دڵ و فشاری خوێنی بەرز بێتەوە ئەوا بڵاوبوونەوەی ژەهرەکە لە لەشیدا خێرا تر دەبێت، بۆیە زۆر گرنگە تا بتوانیت ترسی کەسەکە کەم بکەیتەوە ئەویش بە قسەی پۆزەتیڤ و خۆش و ورە بەرزکردنەوە ئەگەر پێویستی کرد.
• ئینجا هەوڵ بدە نەهێڵیت کەسە پێدراوەکە زۆر بجووڵێتەوە، چونکە تا زیاتر بجووڵێت خێرایی بڵاو بوونەوەی ژەهرەکە لە لەشی زیاتردەکات.
• هەوڵ بدە پارچەیەک سەهۆڵ بخەیتە سەر شوێنی پێوەدانەکە و بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەسەری دایبنێیت، ئینجا پێنج خولەک لایببە و دواتر دیسان ١٠خولەکی تر بەفری لەسەردابنێرەوە، بەم جۆرە چەند جارێک ئەمە دووبارە بکەوە، ئەمە دەبێتەهۆی هێواشکردنی بڵاو بوونەوەی ژەهرەکە بە هەموو لەشدا.
• ئەگەر شوێنی پێوەدانەکە دەستت بوو، بە هیچ شێوەیەک دەستت بەرز نەکەیتەوە، بەتایبەت بۆ ئاستی سەرەوەی دڵ، چونکە ئەوەش بڵاوبوونەوەی ژههرهكه لە لەشدا خێراتر دەکات.
• لە هەموو دۆخێکدا باشترە کە لەگەڵ ئەنجامدانی ئەم ڕێگانەی پێشوودا بەرەو نەخۆشخانە بەڕێبکەویت و سەهۆڵەکەش لەگەڵ خۆت ببەیت، بۆ دووبارەکردنەوەی ئەو ڕێگەی ساردکردنی شوێنی پێوەدانە.
ئەگەر ئەم ڕێگانەی سەرەوە جێ بەجێ بکرێت، ئەگەری نەمانی مەترسی لەسەر کەسە پێوەدراوەکە نامێنێت، هەروەها لە نێو هەموو جۆرەکانی دووپشکدا، تەنها چەند جۆرێکی کەمیان مەترسیدارن.
تێبینی:
ئەو کەسانەی زیاتر مەترسییان لەسەرە ئەو کەسانەن کە یان بەتەمەنن یان منداڵن.
زانا ئهنوهر