٦ نهێنى زیادبوونى کێش

٦ نهێنى زیادبوونى کێش

ئەگەر تووشى کێشەى کێشى زیادە بوویت و هۆکارەکانى نازانیت، ئەوا دەبێت بزانیت کە یەکێک لە هۆکارانە لە پشت قەلەوبوونتەوە هەیە.
زۆر بەکارهێنانى تەکنەلۆجیا:
ماوەى کۆتاى ڕێژەى قەڵەوى زۆر زیادى کردووە بەهۆى بەکارهێنانى ئامێرە تەکنەلۆجیەکانەوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەى جوڵەى جەستەى و مانەوەى چەورى لە لەشدا.
ئەنجامنەدانى وەرزش:
وەرزش زۆر پێویستە بۆ لەش و نەکردنى هۆکارێکى سەرەکى زیادبوونى کێشە.
خواردنى ناتەندرووست:
ڕێژەیەکى زۆر چەورى و خوێ و کالۆریان تێدایە و خواردنیان دەبێتە هۆى کۆبوونەوەى چەورى لە لەشدا.
نەخواردنى میوە و سەوزە:
نەخواردنى میوە و سەوزە بە بەردەوامى دەبێتە هۆى هەست نەکردن بە تێربوون و نەسووتاندنى چەورى و کۆبوونەوەى کالۆرى و ماددە زیانبەخشەکان لە لەشدا.
نەخواردنەوەى ئاو:
ئەمە وا دەکات زووتر برسیتان ببێت و زیاتر بخۆن، جگە لەوەش ئاو زۆر پێویستە تا وا لە لەش بکات چەورى بسوتێنێت.
نەخواردنى ڕیشاڵەکان:
نەخواردنى ڕیشاڵەکان لە ژەمە سەرەکییەکاندا دەبێتە هۆى قەبزى و زیادبوونى کۆلیسترۆڵ هەستکردن بە ئازارى گەدە و وات لێدەکات زیاتر برسیت بێت. 
 
زانا ئه‌نوه‌ر

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار