خواردنەوەى ئاو میوە بۆ هاوینێکى فێنک و جەستەیەکى تەندروست:-
لە هاوین و وەرزى گەرمادا خواردنەوەى ئاومیوە بە تایبەتى بە میوەى فرێش دروستکرا بن و شەکرى کەمیان تێکرا بێت جگە لە بەتامیەکەى ئەوا جەستەت فێنک دەکاتەوە و کۆمەڵێک ڤیتامین و ریشاڵ بە جەستەت دەبەخشن و تەندروستیت مسۆگەر دەکەن، ئاومێوەى جۆراجۆر دەتوانرێت بخورێتەوە کە گرنگتریان ئەمانەن:
* ئاوى میوەى پرتەقاڵ:
ئەم ئاو میوەیە بڕێکى باش ڤیتامینى هەمە جۆرى تێدایە و دژە هەوکردنەو یارمەتى کۆ ئەندامى میزەڕۆ دەکات بۆ کردنەوەى دەرەوەى ژەهرى جەستە
* ئاوى میوەى هەڵووژە:
ئاوى میوەى هەڵووژە دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و پۆتاسیۆم و دژە ئۆکسان و هەروەها مادەیەکیشى تێدایە کە یارمەتى کۆئەندامى هەرسکردن دەدات بۆ هەرسکردنى خۆراک.
* ئاوى میوەى لیمۆ:
بە گوشینى لیمۆیەک و گرتنى ئاوەکەى و پاشان بکرێتە ناو نیو لیتر ئاوەوە و ئەگەر ویستت کەمێک شەکرى تێبکە، بەم شێوەیە گورچیلەت لە کلس و تەنانەت بەردى گورچیلەش رزگار دەکەیت.
* ئاوى میوەى ترێ:
ئەگەر ترێ ئاوەکەی راستەوخۆ بگیرێت نە ئەوەى بکرێت بە مێوژ ئەوا ئەو ئاو میوەیە بە هۆى دژە ئۆکسانەکانیەوە
خانەکانى مێشک دەبووژێنەوە و مێشک و بەهێز دەبێت و ئاستى زیرەکیت بەرز دەبێتەوە.
* ئاوى میوەى هەنار:
بە هۆى تایبەتمەندی ئاوى هەنارەوە دڵ پارێزراو دەبێت لە گرفت و نەخۆشیەکانى دڵ و بەرزى پەستانى خوێن و تەسکبوونەوەى دەمارەکان ئەمە وێڕاى تامە خۆشەکەى.
عبدالله ئهنوهر