باشترین ئامۆژگارییەکان بۆ نەهێشتنى ئازارى هەوکردنى جومگەکان:-
ئەگەر کێشەى هەوکردنى جومگەکانت هەیە ئەوا دەبێت ئاگاداریبیت و زوو چارەسەرى بکەیت، چونکە زیادبوونى هەوکردنەکە و فەرامۆشکردنى مەترسى نەخۆشى ئێسک و جومگەکانى لێ دەکەوێتەوە.
ئاگادارى پەنجەکانت ببە
بەکارهێنانى کیبۆرد و کۆنترۆڵ و مۆبایل هەموویان هەوکردنى جومگەکانى پەنجەکانت زیاد دەکەن، هەولبدە پارچە ئیسفەنجێک لە ژێر دەستتدا دابنێیت ئینجا بەکاریان یهێنە.
پێڵاوەکانت
بۆئەوەى جومگەکانى قاچت ئازاریان پێنەگات پێڵاوى پزیشکى لەپێ بکە.
کورسى جوڵاو
لە چێشتخانەکەتدا ئەو کورسیانە بەکاربهێنە کە دەجوڵێن و پشتەکە و بەرزیەکەیان بە پێى لەشت ڕێکدەخرێت.
بازاڕکردن
هەلگرتنى شتومەکەکان کار دەکاتە ەسر شانەکان بۆیە هەوڵبدە عەرەبانە بەکاربهێنیت.
نوشتانەوە
لەپڕ مەنوشتێرەوە و بە هێواشى و لەسەرخۆ بنوشتێرەوە تا پشتت ئازار نەدەیت.
کارەکانى ماڵەوە
هەموویان لە یەک کاتدا مەکە تا جومگەکانت ئازاریان پێنەگات، بەڵکو دابەشیان بکە بەسەر ڕۆژەکەتدا.
پەیژە
ئەگەر پێویستى نەکرد بەکارى مەهێنە، چونکە بۆ جومگەکانى قۆڵ و ئەژنۆت خراپە.
خۆشتن
خۆشتن بە ئاوى گەرم هەوکردنى جومگەکان کەمدەکاتەوە، بەڵام نابێت زیاد لە ڕاددەشبێت.
.
.