خه‌یار چاره‌سه‌ری كێشه‌ی هه‌رس كردن ده‌كات


خه‌یار چاره‌سه‌ری كێشه‌ی هه‌رس كردن ده‌كات


لێكۆله‌ره‌وه‌كان دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ خه‌یار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی میزه‌رۆ به‌ به‌روبومێكی چالاك داده‌نرێت. هه‌روه‌ك چۆن كێشه‌كانى هه‌رسكردن كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
خه‌یار ماده‌یێكی بنچینه‌یی تیادایه‌ كه‌ یارمه‌تی لاشه‌ ده‌دات بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی مزره‌مه‌نی وه‌ ناشهێڵێت رێژه‌ی مزره‌مه‌نی ناو خوێن زیادبكات.
پسپۆره‌كان ووتیان كه‌ خه‌یار ئه‌نزیمی (ئیریبسین)ی تیادایه‌ كه‌ یارمه‌تی هه‌رسكردنی ماده‌ پرۆتینه‌كان ده‌دات.
وه‌ ماده‌ی كانزایی وه‌كو پۆتاسیۆمی تیادایه‌ كه‌ گرنگه‌ بۆ رێكخستنی پاڵه‌په‌ستۆیی خوێن له‌ خوێنبه‌ر.
خه‌یار به‌ سه‌وزه‌یێكی ده‌وله‌مه‌ند به‌ ڤیتامینی (سی) داده‌نرێت،هه‌روه‌ها توێكڵه‌كه‌ی ماده‌ی خۆراكی باشی تیادایه‌ بۆیه‌ واباشه‌ به‌ توێكڵه‌وه‌ بخورێت تا به‌ شێوه‌یێكی باش سوود له‌هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی وه‌ربگردرێت.
خه‌یار له‌سه‌ر ده‌م وچاو داده‌نرێت به‌مه‌به‌ستی جوان و نه‌رم راگرتنی ده‌م وچاو، هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌ر چاو داده‌نرێت بۆ پارێزگاری كردن له‌سه‌ر پاكی چاو.

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار