رۆژنامەى سپۆرتی کەتەلۆنی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئەندرێس ئینێستا کردوەو چەند پرسیارێکی لەسەر ژیانی تایبەتی خۆی و یانەى بەرشەلۆنە لێکردوە.
رۆژنامەى سپۆرت: پاش وازهێنانت ، دەچیتە بواری شیکردنەوە؟ یان دەبیتە راهێنەری بەرشەلۆنە
ئینێستا: بیرم لێنەکردۆتەوە تا ئێستا ، جارێ بیر لەو ماوەیە ئەکەمەوە کە لە ژیانی تۆپی پێدا هەمە، ناتوانم بڵێم دەمەوێت ببمە راهێنەری بەرشەلۆنە و هێشتا یاریی دەکەم ، ئەمەوێت کاتێکی خۆش بەسەر بەرم لەگەڵ یاریکردنمدا ، دڵخۆشیشم بەوەى کە دەیکەم لە یاریگادا.
رۆژنامەى سپۆرت: هیچ بیرۆکەیەکت نیە پاش وازهێنانت لە تۆپی پێ؟
ئینێستا: زۆر بیری لێ ناکەمەوە ، بەڵام بە دڵنیاییەوە لە پاش وازهێنانم هەر لە ژیانی تۆپی پێ دەمێنمەوە، با بزانین بە تێپەربونی کات چی رودەدات.
رۆژنامەى سپۆرت: تا کۆتایی ژیانت لەگەڵ بەرشەلۆنە دەمێنیتەوە؟
ئینێستا: وەک یاریزان هیچ گومانێکم نیە و لە بەرشەلۆنە دەمێنمەوە تا واز دەهێنم ، بەڵام نازانم لەداهاتودا چی رودەدات
رۆژنامەى سپۆرت: یانەى بەرشەلۆنە چی ئەگەیەنێت لای تۆ؟
ئینێستا: ئەو شوێنەیە کە بەشێک لە ژیانمی تیا بەسەر دەبەم ، وە دەشمەوێت تا کۆتایی ژیانم تیای بمێنمەوە ، بەبێ هیچ گومانێک بەرشەلۆنە ماڵی دووەمە
رۆژنامەى سپۆرت: رات چیە لەسەر گواردیۆلا کە ئێستا راهێنەری مانچستەر سیتیە؟
ئینێستا: گواردیۆلا دەیەوێت شتێکی نوێ لە مانچستەر سیتی دروست بکات ، راهێنەرم بوەو ئەزانم چۆن کار دەکات، ئەوەى دەزانم ئەوەیە کە سیتی ئێستا راهێنەرێکی نمونەیی هەیە و یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان ، پێموایە مانچستەر سیتی لەگەڵ گواردیۆلا رکابەری سەرجەم نازناوەکان دەکات
رۆژنامەى سپۆرت: تا ئێستا پەیوەندیتان ماوە لەگەڵ گواردیۆلا؟
ئینێستا: بەڵێ ، هەندێ جار کاتمان هەیە قسە لەگەڵ یەکتر بکەین، لەوەوە زۆر شت فێربوم لە زۆر روەوە ، هەر لە منداڵیەوە ئەو نمونەی من بوە.
رۆژنامەى سپۆرت: چۆن کاتە پشوەکانت بەسەر دەبەیت؟
ئینێستا: زۆر کاتم نییە ، بەڵام حەزم لە خوێندنەوەیە ، ژمارەیەکی زۆر کتێبم لەماڵەوە هەیە، بەڵام بەهۆی کەمی کاتەوە زۆربەیم نەخوێندۆتەوە، دەمەوێت کاتە بەتاڵەکانم لەگەڵ خێزانەکەم بەسەر بەرم ، ژیان زۆر قورسە کاتێک یاریزان دەبیت.
NRT