ئاراس ئیلنجاغی




پوختەیەک دەربارەی ژیان وبەرهەمەکانی:
-ناوی تەواو (ئاراس عومەر فەتحوڵلا کاوێس) ناسراوبە(ئاراس ئیلنجاغی).
-لەدایکبووی(1976)ی گوندی(ئیلنجاغی گەورە)ی سنوری کێڵگەی نەوتی(تەقتەق)ە.
-دەرچووی زانکۆی سەلاحەددین،کۆلیژی ئاداب، بەشی جوگرافیا(1997-1998).
-لەساڵی(1999)ەوە یەکەم بابەتی ڕۆژنامەنوسیی لەبڵاوکراوەی(هەنگاو)ی لۆکاڵی کۆمەلێک لاوانی زەحمەتکێشانی کوردستان ناوچەی تەقتەق بڵاوکردۆتەوە.
-دەستەی نووسەرانی مانگنامەی(تەقتەق)بووە، لەساڵی (2001-2002).
- لە ڕۆژنامەی(رێگای کوردستان)کاریکردووە لەساڵی(2001-2002).
- دەستەی دامەزرێنەری(ناوەندی ڕۆشنبیری تەقتەق) بووە لە ساڵی(2004).
-لە(24-12-2004)ەوە تا (2008) سەرنووسەری مانگنامەی(تاک)بووە.
-لە(1-8-2008)ەوە تا(28-9-2011)پەیامنێری(کوردستانی نوێ)بووە.
-لە(2010-2011)پەیامنێری(پیوکەی میدیا)سایتی کوردی بووە.
-ئەندامی بەشداری (سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان)لقی سلێمانی یەلە(2008)ەوە تا ئەمرۆ.
-ئەندامی(بنکەی خێرخوازی دکتۆر رەئوف)ە، لە تەقتەق لەساڵی (2010)ەوە.
-ئەندامی بنکەی کۆیەی ڕووناکبیری گەڵاوێژەلەساڵی 2012ەوە.
- لەساڵی(2003ەوە تا 2011)لەکارگێری(ئامادەیی تەقتەقی تێکەڵاو)وەک یاریدەدەرو بەرێوەبەرکاریکردووە.
- لە(ئەنسکلۆپێدیای شاری هەولێر) بە نوسینی بابەتێک لەسەر(ناحیەی تەقتەق)بەشداریکردووە. 
-ئەندامی (کۆمەلەی ئینسایکلۆپیدیای کوردستان)ەو لەیەکەم کۆنفراسی کۆمەلە لە15-12-2012لەشاری هەولێر بەشداربووە.
- لەڕۆژنامەوبڵاوکراوەکانی (هەنگاو، تەقتەق، هاموون، خەرمان، تەقتەقی نوێ، ئامانج، کوردستانی نوێ، ڕێگای کوردستان، رزگاری، سایتی پیوکەی میدیا،گۆڤاری کەکۆن) بابەتی جۆراوجۆری بڵاوکردۆتەوە.
- ئێستا لە خوێندنگەی (مەشخەڵی بنەرەتی ئێواران)مامۆستای کۆمەڵایەتی یە.
- لەبڵاوکراوەکانی نوسەر:
1- تەقتەق، پەلکەزێڕینەی کەنارزێی بچووک، 2007، لێکۆلینەوە.
لەمایسی 2007 لەچاپخانەی(کەمال) لەشاری سلێمانی –تیراژ 500دانەلە دوو توێی 283لاپەرەی نیوفولسکاب، چاپی یەکەم بلاوکردۆتەوە(مێژوویی و سیاسی و کۆمەلایەتیە)
2-حاجی، کرمانجێک لەوپەڕی مەزنیدا، 2012، لێکۆڵینەوە.لە دوو توێی 164لاپەرەی نیو ئەی فۆرە،چاپخانەی کەمال- سلێمانی تیراژ1000دانە باس لە تیرەی حاجی و نازناوی حاجی و زولمی دەربەندی و کۆییەکان سەبارەت بەحاجی و دەمەتەقێی نێوان هەندێک ڕۆژنامەنوسە لەسەر حاجی(کە حاجی نازناوی کۆیی نەبووە بۆی دانراوە کەحاجی دەربەندی و کۆیی نیە بەڵکو(زەنگەنەیی و گۆرقەرەجیە)
3-کەسایەتی دکتۆر رەئوف ژیان وکاروهەڵوێستی مرۆڤدۆستانەی2012، کەسایەتی. چاپی یەکەم- چاپخانەی کەمال-تیراژ1000دانە، تایبەت بە کەسایەتی دکتۆر رەئوفی کوری کێخوا عەزیزی کوری کێخوا رەشیدی تەقتەقە، سەبارەت بەبایەخدانی بە هاندانی خوێندن و خەلاتی سالانەی دکتۆر رەئوف بۆ خوێندکارە سەرکەوتووەکان و بنکە خێرخوازییەکەی.
4- پارتیزانەکانی کەرکوک، 2012، بەدواداچون وبیرەوەری. چاپی یەکەم، چاپخانەی کەمال-تیراژ1000دانە-سلێمانی-لەدوو توێی 264لاپەرەی نیو ئەی فۆر، تایبەت بە پارتیزانەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک 1988-1990
5- ساتوقەڵا، هەرێمی ئیدۆ،2013،سەردانی مەیدانی و ڕاپۆرتی ڕۆژنامەنوسی، چاپخانەی کەمال-سلێمانی- چاپی یەکەم- تیراژ500دانە،دووتوێی 166لاپەرەی نیو ئەی فۆر، باس لە شوێنەواری قەلای ساتوقەلا دەکات و نوسینەوەی مێژووی بەدەستهاتووی ساتوقەلایە کە هیچی کەمتر نیە لەشارە مێژووییەکانی(لەگش و ئور و ئوما وئاشور و بابل) عێراق
سەرچاوە: تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردیپێدیا لەلایەن (ئاراس ئیلنجاغی) سەبارەت بە (ئاراس ئیلنجاغی)

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار