بڕیاری لیژنەی ئەمنی تەق تەق بۆجەژن!
لیژنەی ئەمنی ناحیەی تەق تەق بەسەرپەرشتی حاکم ڕەمک بەڕێوبەری ناحیە چەند بڕیارێکی دا .
1-بەهۆی دروست بوونی قەرەبالغی و ئاستەنگی هاتووچۆ وەستانی ئۆتۆمبێل لەبازاڕی تەق تەق قەدەغەکرا .
2-پاکردنەوەی بازاڕ لەپاشماوە و پاشەڕۆ.
3-لەکاتی نەمانی گۆشت لەگۆشت فرۆشەکان دەتوانن لەدوکانەکەی خۆیان ئاژەڵ سەربڕن بەمەرجێک ئابوری ئاسایش و پزیشکی دیاریکراو ئاگاداربکاتەوە.
3-ئاسایش و پۆلیسیش ڕاسپێردرا هەرکاتێک هەر کەسێک بەتایبەت گەنجان بوونە هۆی بێزارکردنی ئافرەتان و کچان لەبازاڕ مافی لێپێچینەوە و دەسگیرکردنیان هەبێت.
4-وەهیچ خاوەن دوکان و فرۆشگایەک بۆینیە یاری ئاگرینەکان و یاریە دەنگیەبێزارکەرەکان بفرۆشێت و بازرگانی پێوەبکات بەئاشکراو بە نهێنی وەداواش لەهاوڵاتیان دەکات لەوڕووەوە هاوکاری هێزە ئەمنیەکان بن تا بەپێی یاسا سزای بدەن.
جەژنی هەموولایەک پیرۆز و هیوای جەژنێکی ئارام بۆهەموولایەک.
# ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی ناحیەی تەق تەق.
وێنەکانی بازاڕ.