حەوت ئامۆژگارى نابێت دواى تەمەنى ٣٠ ساڵى فەرامۆشیان بکەن:-

حەوت ئامۆژگارى نابێت دواى تەمەنى ٣٠ ساڵى فەرامۆشیان بکەن:-

تەمەنى ٣٠ ساڵى بە پێگەیشتنى تەواوەتى ناسراوە و لەم تەمەنەدا چەندان گۆڕانکارى بەسەر ژیانى تاکدا دێت، زۆرێکیش لە کاتەکان بۆچوون و دیدگات بۆ جیهان دەگۆڕێت و زیاتر قبوڵى ژیان دەکەیت.
ئەو قۆناغەى تەمەن پێویستى بە گرنگیپێدان و وریاییەکى زۆر هەیە، چونکە لە ڕووى دەروونى و جوانى و تەندرووستییەوە گۆڕانت بەسەردا دێت.
١- گرنگى بە سیستەمى تەندرووستیت بدە، هەوڵبدە پێش ئەو تەمەنە بگەیتە کێشێکى گونجاو، ئەگەر هێشتا کێشیشت تەندرووست نەبوو ئەوا تەمەنى ٣٠ ساڵى باشترینە بۆ نانى ئەو هەنگاوە.
٢- رۆژانە دەبێت ڕێژەیەکى باش ئاو بخۆیتەوە، چونکە پێویستە بۆ تەندرووستى لەش و پیستت.


٣- با گرنگیدان بە پیستت ببێتە بەشێک لە ڕۆتینى رۆژانەت و کرێمە شێدارکەرەوەکان بەکاربهێنە.
٤- لەو قۆناغەدا ماسک و کرێمەکانى دژە چرچبوونى ژێر چاو و رووخسار بەکاربهێنە.

٥- ساڵانە پشکنینى گشتى بۆ دلنیابوونەوە لە تەندرووستیت ئەنجام بدە.
٦- دەستبکە بە گەشت و گەڕان و بینینى ئەو جێگایانەى نەتبینیون

٧- گرنگى بدە بە کاتژمێرەکانى خەوتنت، نابێت هیچ شەوێک لە ٨ کاتژمێر کەمتر بخەویت.

عبدالله‌ ئه‌نوه‌ر

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار