چارەسەرکردنى نەخۆشی بەپێوەدانى هەنگ:-

چارەسەرکردنى نەخۆشی بەپێوەدانى هەنگ:-
هەنگ لە لاى هەمووان ناسراوە و هەمووانیش لە تام و سوودەکانى هەنگوینەکەى ئاگادارن، بەڵام وێڕاى ئەمەش پێوەدانى هەنگ بۆ جەستەى مرۆڤ سوودى هەیە و کۆمەڵێک گرفتى جەستە چارەسەر دەکات ئەویش بەهۆى ئەوەى ژەهرەکەى هەندێک مادەى تێدایە کە سوودى گەورە بە تەندروستى دەگەیەنن.
بەگشتى سوودەکانى هەنگ دەرمانى و پێوەدانى هەنگ ئەمانەن
* بە پێوەدانى هەنگ مادەیەک دەچێتە جەستەوە کە "میلتین" ناسراوە چارەسەرى کۆمەڵێک لە هەوکردنەکانى جەستە دەکات بەبێ ئەوەى زیانى لاوەکى هەبێت بەتایبەتى هەوکردنى جگەر.
* مادەى "ئەدۆلابین"ى تێدایە کە کاریگەریەکانى وەک مۆرفین وایە و بەمەش بە ئازارشکێنى کۆمەڵێک لە ئازارەکانى جەستە دادەنرێت.
* پلەى گەرمى لەش دادەبەزێنێت و لە هەندێک حاڵەت چارەسەرى تاى پێدەکەن.
* بەرگرى لەش زیاد دەکات و سوڕی خوێن ئاسانتر دەکات.

* میزەچرکێى منداڵ چارەسەر دەکات.
* تواناى منداڵ خستنەوەى پیاوان بەهێز دەکات و چارەسەرە بۆ نەزۆکى پیاوان.
* هێلکەدانى خانمان بەهێز دەکات و ئەگەرى دووگیان بوون زیادتر دەکات.
* چارەسەرى کێشەکانى بیستن و گوێ دەکات.
* بەسوودە بۆ دەوالى و گرژبوونى ماسولکەکان.
هەنگ دەرمانى یان چارەسەرکردن بە پێوەدانى هەنگ زانستێکى بوارى پزیشکیە و لە لایەن کەسانى پسپۆرەوە ئەنجام دەدرێت و لە زۆر حاڵەتیشدا بە رێژەى %٨٥ بەرەو سەرتر کاریگەرى لە زوو چاکبوونەوەى نەخۆشیەکاندا هەبووە، جگە لەمەش هەنگ دەرمانى و پێوەدانى هەنگ بۆ ئەو کەسانەى نەخۆشیەکانى دڵیان هەیە پێشنیار ناکرێت.
NRT2

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

:)
:(
hihi
:-)
:D
=D
:-d
;(
;-(
@-)
:P
:o
:>)
(o)
:p
:-?
(p)
:-s
(m)
8-)
:-t
:-b
b-(
:-#
=p~
$-)
(y)
(f)
x-)
(k)
(h)
cheer