ڤیدیۆ .. هاوڵاتیەک لە ئاوی دووکاندا خنکا



ئەمڕۆ هەینی هاوڵاتییەک کە بۆ گەشت سەردانی دوکانی کردبوو لە ئاوی دوکاندا لە نزیک هۆتێل ئاشور خنکا.
بەشێک لەو شایەتحاڵانەی کە لە نزیک ڕووداوەکە بوون ڕایانگەیاند، ئەو کەسە تازە لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە و بۆ گەشت چووەتە دوکان بەڵام بە هۆی هەوڵدانی بۆ مەلەکردن لە ئاوەکەدا خنکاوە.
یەکێک لە شایەتحاڵەکان باسی ڕوداوەکەی کرد و وتی "کوڕەکە مەلەی باشی زانیووە بەڵام بەهۆی گیربوونی لە قاچی لەشوێنێک نەیتوانیووە بێتە دەرەوە و دوای نیو کاتژمێر هێزەکانی فریاکەوتن بە خنکاوی دەریان هێناوە".
هاوکات سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دوکان بە دیجیتاڵ مدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کەسەکە بە خنکاوی دەرهێندراوە و لێکۆڵینەوەش لەسەر ئەو دۆسییە دەکرێت.
سالانە بەهۆی مەلەکردن لە ڕووبار و دەریاچەکانی هەرێمدا هاوڵاتیان توشی ڕووداوەی خنکان دەبن و سەرەڕای ئەوە پۆلیس و لایەنە پەیوەندی دارەکانیش هۆشداری دەدەن لە مەلەکردن لەو جۆرە شوێنانەدا.
  
                        ڤیدیۆیی ڕووداوەکە



NRT

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار