لە قۆناغی پێش کۆتایی یۆرۆی 2016 لە ئێستادا یاری پورتوگال و وێلز بەردەوامە بە پێشکەوتنی پورتوگال بە 2 گۆڵی بێ بەرامبەر .
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توانی گۆڵی یەکەمی پورتوگال تۆماربکات و بەفەرمی یەکسان بوویەوە لەگەل پلاتینی وەکو گۆڵکاری مێژویی یۆرۆ بە 9 گۆڵ .
هەروەها بەو گۆڵەش کریستیانۆ بوو بەیەکەم یاریزان لە مێژووی یۆرۆدا لە 7 یاری جیاواز گۆڵ تۆماربکات ، دواتریش بوو بەیەکەم یاریزان لە مێژووی یۆرۆدا 5 گۆل بەلێدانی سەر تۆماربکات
گۆڵی دووەمیش کە نانی تۆماری کرد کریستیانۆ گۆڵەکەی دروست کرد ، بەمەش بوو بەیەکەم یاریزان لە مێژووی یۆرۆدا 2 جار لە قۆناغی پێش کۆتایی گۆڵ تۆماربکات و گۆڵیش دروست بکات .
یاریگا