پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند داخرا


خاوەن پشكەكانی‌ چاڤی‌ لاند لە سلێمانی‌ سەرجەم دەرگاكانی‌ چوونە ژوورەوەی‌ چاڤی‌ لاندیان داخستووە داوای مافەكانیان دەكەن و دەڵێن بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان و رێگە بەكەس نادەن بچێتە ناو چاڤی لاندەوە.
لە كاتژمێر 11ی ئەمڕۆ هەینی، 8/7/2016 خاوەن پشكەكانی‌ چاڤی‌ لاند لە شاری سلێمانی‌ چونە بەردەم پڕۆژەی گەشتیاری چاڤی لاند و سەرجەم دەرگاكانی ئەو پڕۆژەیەیان داخست و داوای ماف و قازانجی خۆیان لە پڕۆژەكە دەكەن.
هەروەها بە وتەی یەكێك لەو خاوەن پشكانە، ئەوان داوای حساباتی خیتامی ساڵی 2014 و 2015 و 2016 دەكەن و قازانجی خۆیان لەو پڕۆژەیە دەوێت.
ئەو خاوەن پشكە وتیشی، وابڕیارە سەرجەم خاوەن پشكەكان وەكالەت بۆ پارێزەرەكەیان بكەنەوەو سكاڵای یاسایی تۆمار دەكەن.
خۆپیشاندانی ئەو خاوەن پشكانەی چاڤی لاند تاوەكو ئێستاش بەردەوامەو بەپێی وتەكانیشیان بەردەوام دەبن لەسەر داواكردنی مافەكانیان بەشێوەی مەدەنی .
"میللەت پرێس"

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار