مامۆستایانی ناڕازایی هۆشداری ده‌ده‌ن له په‌كخستنی دوباره‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن، له‌كاتێكدا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له‌بیرنه‌كردووه كه پێی داون كه دیارترینیان پێداچونه‌وه‌یه به سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه.
مامۆستایانی ناڕازیی له ساڵی رابردووی خوێندندا، بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ نه‌چونه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن به‌تایبه‌تی له‌هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌ڵام له كۆتا مانگه‌كانی وه‌رزی خوێندندا چونه‌وه هۆڵه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی پێدان.
دیارترین داوای مامۆستایانی ناڕازیی، پێداچونه‌وه به سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه‌یه له‌گه‌ڵ پێدانی موچه له‌واده‌ی خۆیدا، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ داواكاری دیكه‌ی تایبه‌ت به ره‌وشی ناوه‌نده‌كانی خوێندن.
سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی گرته‌وه له‌ناویاندا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، كه به‌پێی سیسته‌مه موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان به‌پێی رێژه‌ی موچه‌كانیان كه‌مكراوه‌ته‌وه.
17ی ئه‌م مانگه نوێنه‌ری مامۆستایانی ناڕازی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یونامی له‌هه‌رێم كۆبوونه‌وه، داواكانیان گه‌یانده نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هۆشداریاندا له‌په‌ككه‌وتنی پرۆسه‌ی خوێندن له‌ساڵی نوێی خوێندندا.
مامۆستایانی ناڕازیی لەگەڵ نوێنەری یۆنامی
عادل حه‌سه‌ن، نوێنه‌ری مامۆستایان ناڕازی كه‌به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی كردووه له‌گه‌ڵ یونامی له سلێمانی به‌خه‌ندانی راگه‌یاند "مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی دیداره‌كه‌مان گه‌یاندنی كێشه‌كانی مامۆستایان بوو به‌ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
ئه‌وه دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی مامۆستایانی ناڕازی بووه له‌گه‌ڵ یونامی، دوای ئه‌وه‌ی له 26ی مانگی چواری ئه‌مساڵدا له‌شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵیاندا كۆبونه‌وه به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی داواكانیان.
عادل حه‌سه‌ن وتی "پێشتریش سه‌ردانی هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كانمان كردووه‌و هۆشداریمان داونه‌تێ كه ساڵی داهاتوو پرۆسه‌ی خوێندن په‌كی ده‌كه‌وێت، چونكه دۆخی مامۆستایان خراپتربووه‌و باشتر نه‌بوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مامه‌ڵه‌ی لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ مامۆستایان‌دا خراپتر بووه‌و سزای كۆمه‌ڵێك مامۆستا دراوه له‌سه‌ر بایكۆت و نه‌چونه ناو هۆڵه‌كانی خوێندنه‌وه".
ساڵانه له ناوه‌ڕاستی مانگی نۆدا، ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌رووی خوێندكاران‌دا ده‌كرێته‌وه، ساڵی رابردوو پڕۆسه‌ی خوێندن له‌هه‌رێم زۆرترین كێشه‌ی به‌خۆوه بینی، كاتێك به‌هه‌زاران مامۆستای ناڕازیی دژی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌كانیان به‌پێی سیسته‌می پاشه‌كه‌وت، چه‌ندین مانگ مانگرتنیان راگه‌یاند.
عادل حه‌سه‌ن جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر به‌جدی ئاوڕێك له‌بارودۆخ و ژیانی مامۆستایان نه‌درێته‌وه و حكومه‌ت به‌سیستمی پاشه‌كه‌وتكردنی موچه‌دا نه‌چێته‌وه، كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خویندنگاكان بۆ ساڵی نوێی خوێندن "زۆر ئه‌سته‌مه و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌ڕوات".
له‌چه‌ند مانگی رابردوودا چه‌ندین كۆبونه‌وه له‌نێوان حكومه‌ت و مامۆستایانی ناڕازیی ئه‌نجامدرا، بۆ كۆتایی هێنان به بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كان ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ریان بۆ مامۆستایان لێنه‌كه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختده‌كه‌نه‌وه، سورن له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی داویانه به مامۆستایان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێن هێشتا دۆخی ئابوری هه‌رێم نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی پێداچونه‌وه به سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه‌دا بكرێت.
نێچیرڤان بارزانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌میانی وتارێكیدا له‌مه‌راسیمی پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاتی رێزلێنان بۆ خوێندكاره‌ی یه‌كه‌مه‌كانی ئاستی هه‌رێم، رایگه‌یاند "سوپاسی مامۆستایان ده‌كه‌م كه‌زۆر به‌خه‌مخۆریه‌وه پرۆسه‌ی خوێنی ئه‌مساڵیان كۆتایی پێهێنا...هیچ وشه‌یه‌كم نیه وه‌سفی خۆڕاگری مامۆستایانی پێبكه‌م كه‌نه‌یانهێشتووه پرۆسه‌ی خوێندن په‌كی بكه‌وێت".
وتیشی "دڵنیابن له‌وه‌ی ئێمه به‌ڵێنه‌كه‌مان له‌بیرنه‌كردووه‌و له‌كاتی خۆیدا وه‌زعی داراییمان تۆزێك باشتر ببێت ئه‌وكات پێداچونه‌وه به‌سیستمی موچه‌دا ده‌كه‌ینه‌وه‌و ئه‌وه‌ی پێویسته جێبه‌جێی ده‌كه‌ین".
دوای ئه‌و مه‌راسیمه، نێچیرڤان بارزانی له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی پێداچونه‌وه به سیسته‌می پاشه‌وكه‌تی موچه‌دا بكه‌ن، به‌و پێیه‌ی هه‌رێم پێشتر قه‌رزێكی زۆری كردووه.
هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی زۆربه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێت. ئه‌و كاته‌ی حكومه‌ت سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه نرخی به‌رمیلێك نه‌وت نزیكه‌ی 25 دۆلار بوو، به‌ڵام دوای به‌رزبونه‌وه‌ی بۆ نزیكه‌ی 50 دۆلار له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا، داوای فه‌رمانبه‌ران له‌ناویاندا مامۆستایان بۆ پێداچونه‌وه به سیسته‌مه‌كه زۆرتر بووه.
سه‌نگه‌ر فایه‌ق جێگری سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌خه‌ندانی راگه‌یاند "تاوه‌كو ئێستادا داواكاریه‌كانمان جێبه‌جێنه‌كراوه و پشگوێخراوه، هه‌ربۆیه ماوه‌ی رابردوو دووجار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یونامی كۆبوینه‌ته‌وه‌و هۆشداریمان داوا له‌وه‌ی هه‌رچۆنێك بێت ساڵی رابردو پرۆسه‌ی خوێندنمان به‌رێكردووه، به‌ڵام به‌م دۆخه ئابوریه خراپه‌ی ئێستاوه ساڵی داهاتو وه‌زری خوێندن ئه‌سته‌م ده‌بێت".
وتیشی "هیچ هیوایه‌ك نابینین كه‌حكومه‌ت به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ بكات، ته‌نانه‌ت حكومه‌ت زۆر خه‌مسارده، په‌یامه‌كه‌مان گه‌یاندووه‌ته به‌رپرسان، له‌وه‌رزی نوێی خوێندندا ئاماده‌ی ده‌وام نابین، له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كان پرۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وام ناكه‌ین".
به‌وته‌ی سه‌نگه‌ر، نوێنه‌ری یۆنامی به‌ڵێنیان پێداون داواكانیان بكه‌ن به‌راپۆراتێك و له‌رێگه‌ی نوسینه‌گه‌ی سه‌ره‌كیه‌وه له‌شاری به‌غدا بگه‌یه‌ننه بانكی مۆن سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.