بۆئاگاداری هاوڵاتیــانی شارۆچكەی تەق تەق و ده‌وروبه‌ی //

سه‌ره‌ستا ئاگاداری هاولاتیانی شارۆچكه‌ی ته‌ق ته‌ق و ده‌وروبه‌ری ئه‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا له‌ ئیستا به‌دواوه‌ ئیشكگری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ته‌ق ته‌ق له‌ كاتژیر 1 ی پاشنیوه‌رۆوه‌ ده‌ست پی ئه‌كات هه‌تا وه‌كو 8ی به‌یانی هاتۆته‌ خواره‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ كۆنه‌كه‌ی ته‌ق ته‌ق كه‌ نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه‌ سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌مم كه‌م و كورییه‌ی هه‌یه‌تی به‌ڵام كرایه‌وه‌ له‌ پاش ئه‌و هه‌موو ره‌خنه‌و پیشنیاره‌ی كه‌وا كراوه‌ به‌ڵام ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ ئه‌م بریاره‌ی داوه‌ به‌س بۆ به‌شی ئیشكگر هه‌ر وه‌ك به‌لێنی ئه‌وه‌یان داوه‌ پاش ماوه‌یه‌كی تر و چۆڵ بوونی هه‌ندێك خانووی نه‌خۆشخانه‌كه‌ بۆ هه‌ندێك به‌شی نه‌خۆشخانه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی به‌شی به‌یانیانیش بێته‌ خواره‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش یارمه‌تی ده‌ریی باشی ئه‌بێت بۆ هاوڵاتیانی شارۆچكه‌كه‌مان كه‌وا له‌ كۆڵ ئه‌م ریگایه‌ دووره‌ ئه‌بنه‌وه‌ . ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت جێگای ده‌ست خۆشیه‌ كه‌وا ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ گوێ ی له‌و هه‌موو ره‌خنه‌و پیشنیاره‌ گرت سه‌باره‌ت به‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌مان له‌ به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئه‌م بریارانه‌یان داوه‌ دوباره‌ سوپاس....وه‌ ده‌ست خۆشی له‌ به‌شت ته‌واریء ئه‌كه‌م كه‌وا زۆر ماندوو بوون له سه‌ره‌تاوه‌ تاوه‌كو گواسته‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش .... هیوا دارم خه‌ڵكی ته‌ق ته‌ق به‌رداوام هاوكارمان بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ باشترین شیوه‌ خزمه‌ت بكرێن له‌ رووی دكتۆر و ده‌رمانی پێویسته‌وه‌ دوباره‌ سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ك ...
له‌گه‌ڵ ریزمدا براتان 
عبدالله‌ انوه‌ر 
20/7/2016

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار