هەندێک کەس نابێت موعەتەر بەکاربهێنن
بزانە ئەو کەسانە کێن ؟:-
توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەگەرچی بەکارهێنانی موعەتەر لە ڕوکەشدا بێ زیانە، بەڵام دەکرێت زیانی بۆ تەندروستی لەش هەبێت، چونکە زۆربەی ئەو پێکهاتانەی تێیدا بەکاردەهێنرێت ماددەی زیانبەخشن وەک پێکهاتەی ئەلەمنیۆم کە بەئاسانی لەلایەن پێستەوە دەمژرێت.
ئەو کەسانەی کە نەخۆشییەکانی گورچیلەیان هەیە، بۆ هۆی بوونی هایدرۆکسیدی ئەلەمنیۆمەوە لە موعەتەردا نابێت بەکاری بهێنن.
لە ڕاستیدا زۆربەی جۆرەکانی موعەتەر ماددەی زیانبەخشیان تێدایە بۆ لەش، ئەلەمنیۆمی ناو موعەتەر بە ئاسانی لەلایەن پێستەوە دەمژرێت و ئەگەری تووشون بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات.
بەهۆی بوونی ماددەکانی (Methyl, ethyl, benzyl, butyl) لە موعەتەردا، بەکارهێنانی دەتوانێت هاوسەنگی هۆڕمۆنی لەش تێک بدات.
جێگرەوەی موعەتەر
دەتوانن لە بری موعەتەر لیمۆ بە بڕێکی کەم بۆ بۆنخۆشکردنی ئەو شوێنانە بەکاربهێنن کە ئارەق دەکەنەوە، جگە لەوەش دەتوانن ئاوی زۆر بخۆنەوە