كةم خويني....

كةم خويني....
کەم خوێنی (ئەنیمیا) یەکێکە لە نەخۆشیە کوشندەکان کە توشی زۆربەی کەسەکان دەبێت، بەڵام لە ژناندا بوونی زیاترە.
ئەم نەخۆشیە بریتیە لە کەم بوونەوەی خویَن لەناو لوولەکانی خويَندا کە ئەمەش بەهۆی کەمی خرِۆکە سورەکانەوەیە کە لەلایەن مۆخی ئێسکەوە دروست دەبێت،هەرکاتێک ناتەواوی لە مۆخی ئێسک یان لە خرِۆکە سورەکاندا هەبێت رێژەی خوێن لە لەشدا کەم دەکات و دەبێتە هۆی بێهێزی و لاوازی و ئەگەر چارەسەر نەکرێت دەبێتە هۆی کوشتنی کەسەکە.
هۆکاری تووش بوون بەم نەخۆشیە:
1. بۆماوەيی کە دەگوێزرێتەوە لە باوانەوە بۆ وەچەکان.
2. کەمی مادەی ئاسن کە بەهۆی نەخواردنی ئەو خواردنانەوە دەبێت کە مادەی ئاسنیان تێدایە وەک سەوزەکان.
3. کەمی ڤیتامینەکان کە بەهۆی نەخواردنی میوەکانەوە کەم دەکات.
4. نەشتەرگەری کە زۆرجار کەسەکە تووشی خوێن بەربوون دەبێت.
5. دووگیانی کە هەموو دایکێک لەم ماوەیەدا دوچاری کەم خوێنی دەبێتەوە.
6. نەخۆشی برینی گەدە.
چارەسەر کردنی سروشتی:
1. خواردنی سەوزەکان بەتایبەتی سپێناخ و کەوەر.
2. پاقلەمەنیەکان بەتایبەتی فاسۆلیاو نیسک و نۆک، بەڵام نابێت پاقلە بخورێت چونکە دەبێتە هۆی دابەزاندنی خويَن.
3. گۆشت و هێلکە چونکە ڤیتامینەکانیان تێدایە.
4. خواردنی جگەری ئاژەلَ.
5. میوەکان بەتایبەتی پرتەقاڵ و مۆز.
چارەسەری پزیشکی:
1. بەکارهێنانی فولیک ئەسید بەتایبەتی بۆ ئافرەتانی دووگیان.
2. گواستنەوەی خوێن.
3. ئەنجامدانی نەشتەرگەری و چاندنەوەی مۆخی ئێسک.

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

:)
:(
hihi
:-)
:D
=D
:-d
;(
;-(
@-)
:P
:o
:>)
(o)
:p
:-?
(p)
:-s
(m)
8-)
:-t
:-b
b-(
:-#
=p~
$-)
(y)
(f)
x-)
(k)
(h)
cheer