فەرهاد پیرباڵ و ئاڵا جیابوونەوە؟


دکتۆر فەرهاد پیرباڵ، نووسەر و مامۆستای زانکۆ لە ساڵی رابردوو لەگەڵ کچێکی تەمەن 23 ساڵ بەناوی ئاڵا دلشاد چووە ژیانی هاوژینییەوە، بۆ یەکەمجاریش ئەو دوو هاوژینە لە رۆژی 20-02-2015 لەسەر شاشەی تۆڕی میدیایی رووداو دەرکەوتن، بەڵام ئێستا ئەو دوو هاوژینە لە یەکدی جیابوونەتەوە.
دکتۆر فەرهاد پیرباڵ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو هەواڵی جیابوونەوەی لە ئاڵا دلشاد پشتراستکردەوە، بەڵام ئامادەنەبوو هیچ زانیارییەک لە بارەی هۆکاری جیابوونەوەی لە هاوژینە گەنجەکەی بدات.
ئالا دلشاد، ئێستا تەمەنی 24 ساڵە، دەرچووی بەشی یاسای کۆلێژی حەیات-ە، ناوبراو بە رووداو-ی راگەیاند، "بەبێ هیچ کێشەیەک جیابووینەوەو تەواوی رێکارە یاساییەکانمان تەواو کردووە، ئێستاش وەک هاوڕێ قسە دەکەین، بەڵام بۆ پيکوەژیان نەدەگونجاین و نەماندەتوانی بەیەکەوە بژین".
هەواڵی ڤیدیۆیی فەرهاد پیرباڵ و ئالا دلشاد، کە جیاوازی تەمەنیان زیاتر لە 30 ساڵ بوو، بۆ یەکەمجار لە رێگەی تۆڕی میدیایی رووداو بڵاوکرایەوەو سەدان هەزار بینەری تەنیا لە سۆشیال میدیای رووداو-دا هەبوو.

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار