بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف لە تەقتەق ساڵانە خول و دەورەی خێرخوازی بۆ سنوری ناحیەی تەقتەق و دەوروبەری دەکاتەوە ، زۆربەی خولەکان بۆ قوتابیان و خوێندکارانی ئامادەییەکانن.
ئاراس ئیلنجاغی بەڕێوبەری بنکە بەژووری ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی ناحیەی تەقتەقی ڕایگەیاند:ـ لە ئێستادا ڕۆژانە (310) قوتابی و خوێندکار سود لەبنکە و خولەکان وەردەگرن لە ئامادەییەکانی تەقتەق و قەرەناو و شوان و ئاشتی و هەندێک خوێندکاری هەولێر.
ڕاشیگەیاند:ـ لەئێستادا(9) خول دەڕوواتبەڕێوە کەبریتین لە (فیزیا و کمیا و بیرکاری و زمانی ئینگلیزی) کە ڕۆژانە لە کاتژمێر (7)ی بەیانی بۆ (7) ئێوارە بنکەکەمان لەپێشوازیاندایە.
ئاماژەی بەوەشدا :ـ بەشێک لەخولەکان درێژخایانن و لەماوەی ساڵی ڕابردوو (10) خولی تر لەبنکەکەدا کراوەتەوە وەلە(۲۳/۸/۲٠۱٦)تاوەکو (۱۳/۹/۲٠۱٦) خولی بەهێزکردنی بابەتی بیرکاری (۱۲)ی وێژەیی بۆ ئەوانەی لەساڵی خوێندنی (۲٠۱٦ ـ ۲٠۱۷) دەچنە پۆلی (۱۲)ەم دەکرێتەوە .
شایانی باسە بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف بەدرێژای ساڵ کراوەیە بۆ ئەوانەی بەمەبەستی خوێندن دەچنە بنکەکەوە وەساڵانە خوێندکارە یەکەمەکانی سنورەکە لەسەرجەم قۆناغەکانی خوێند لەلایان بنکەکەوە خەڵات دەکرێت.
# ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی ناحیەی تەقتەق "
© ئامانج جمعە "