سێ رێگەيە خۆت لە هاکی فەيسبووک بپارێزە

سێ رێگەيە خۆت لە هاکی فەيسبووک بپارێزە
تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبووک يەکێکە لە تۆڕە پڕ بەکارهێنەر و سەرەکييەکانی ئەم سەردەمە و لە سەرانسەری جيهاندا و بەتەمەنە جياوازەکانەوە سەرقاڵی بەکارهێنانی ئەو تۆڕەن و بەردەوام ژمارەی سەردانکەرانيشی رووی لە زيادبوونە.
لە ئێستادا و بەهۆی ئەوەی زۆرێک لە بەکارهێنەرانی فەيسبووک زانيارييە تايبەتی و کەسييەکانيان لەکاتی دروستکردنی هەژماردا تۆمار کردووە، چاودێریی گروپە سيخوڕ و هاککەراکانيش لەسەر بەکارهێنانی ئەو تۆڕە زيادی کردووەو بەردەوام لەهەوڵی بردنی زانياریی و داتا کەسييەکانن.
بێگومان فەيسبووکيش کۆمەڵێک تايبەتمەندی گرنگی هەيە کە وادەکات بەکارهێنەرانی لە %١٠٠ پارێزراو بن و ناهێڵێت هاککەرزەکان دزە بکەنە ناو هەژمارەکانی فەيسبووکەوە.
ئەگەر تۆ بەکارهێنەرێکی فەيسبووکيت دەبێت ئەم تايبەتمەندييانەی خوارەوەت بۆ ئەکاونتەکەت زيادکردبێت و بۆ ئەوەی دووربيت لە هاککردن بەپێچەوانەوە ئەگەر ئەمانەت نەبێت ئەوا ئەگەری هاککردنت لەبەرچاو بگرە.
تايبەتمەندييە گرنگەکانی فەيسبووک بۆ پاراستن لە هاک:
١- دانانی ژمارەی مۆبايل.
٢- دانانی نامەی ئاگادارکردنەوە لە رێگەی ئی مەيڵ و ژمارەی مۆبايلەوە، لەکاتی چوونە ژوورەوەی هەرکەسێک بۆ ئەکاونتەکەت ئەوا نامەيەک دێت بۆ مۆبايلەکەت دەڵێت کەسێک چۆتە ژوورەوە ئايا تۆيت ئەگەر خۆتيت رەزامەندی پێشان بدە.
٣- ناسەرەوەی براوسەر (وێبگەڕ) کارەکەی ئەوەيە کاتێک من لەسەر کۆمپيوتەری خۆم يان هی يەکێکی ديکە و بە گوگڵ کڕۆم يان مۆزيلا يان هەريەکێکی ديکە فەيسبووکم کردۆتەوە ئەوا داوام لێدەکات سەيڤی بکەم ئەگەر کۆمپيوتەری خۆت بوو دەتوانيت سەيڤی بکەيت بەڵام ئەگەر هی خۆت نەبوو سەيڤی مەکە تا دووربکەويتەوە لە هاککردن.
بەدڵنياييەوە لەکاتی چالاککردنی ئەو سێ تايبەتمەندييەی سەرەوە ئەگەر هاتوو ئی مەيڵ و وشەی نهێنيشت دا بە کەسێک بۆ ئەوەی بچێتە ناو ئەکاونتەکەت تەنيا دەبێت تۆ رەزامەندی پێشان بدەی، واتە کۆدێک دێت بۆ مۆبايلەکەت ئەگەر ئەو کۆدەی نەدەيتێ ئەوا ناتوانێت بچێتە ژوور و شتە تايبەتەييەکانت ببينێت هەرچەندە زانيارييەکانيشت پێدابێت ياخود بردبێت

عبدالله‌ ئه‌نوه‌ر 

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

:)
:(
hihi
:-)
:D
=D
:-d
;(
;-(
@-)
:P
:o
:>)
(o)
:p
:-?
(p)
:-s
(m)
8-)
:-t
:-b
b-(
:-#
=p~
$-)
(y)
(f)
x-)
(k)
(h)
cheer