كوردیو – كۆیە
ماوەی چەندین ساڵە (72) هاوڵاتی سنوری قەزای كۆیە لە چاوەڕوانی وەرگرتنی زەوی دان و پەرلەمانتارێكیش دەڵێت، ئەوانە بێ كەس و بێ پشتیوان بوون بۆیە دەستی دەستی پێكراوەو ئەویش كەیسەكەیانی زیندوو كردۆتەوە.
(عەباس فەتاح) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بۆ كوردیو رایگەیاند، ئەو هاوڵاتیانە كە هیچ كێشەیەكی یاساییان نەبووە كە لەزەوی بێ بەش بوون بۆیە دەڵێت، چەندین جار سەردانی وەزیری شارەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تریان كردوەو بە نووسراویش لەڕێگەی پەرلەمانی كوردستانەوە ئەنجوومەنی وەزیرانیان لێ ئاگادار كردەوە.
ئەو پەرلەمانتارەی كوردستان راشیگەیاند، ئێستا زەوییەكان لەلایەن شارەوانی كۆیەوە ئامادەكراوەو بریار وایە بەم نزیكانە دابەشبكرێت.