خالید محەمەد-کۆیە
بەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ى ئابى ٢٠١٦، بەشێک لەشۆفێرانى گواستنەوەى سوتەمەنى لە ئاشتى سەربە قەزاى کۆیە گردبونەوەیەکى ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
بەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ى ئابى ٢٠١٦، بەشێک لەشۆفێرانى گواستنەوەى سوتەمەنى لە ئاشتى سەربە قەزاى کۆیە گردبونەوەیەکى ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، شۆفێرەکان لە کێڵگەى نەوتى شیوەشان کارییان کردووە و بەوتەى خۆیان، بەهۆى ئەوەى ڕازى نەبوون شۆفێرى ناوچەکانى تر لەوێ کاربکەن، ئەمانییان لەکارەکانیان دورخستووەتەوە.
پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى ئەوەشى وت، دواى گردبونەوەکە پۆلیسى نەوت گاز هاتووەتە ناوچەکە و گرژى لەنێوان پۆلیس و شۆفێراندا دروست بووە، دواتر ئاسایش هاتووەتە ناوچەکە کۆنتڕۆڵى دۆخەکە کراوە.
نزیکەى ساڵێکە کێڵگەى نەوتى شیوەشان لە ناحیەى تەقتەقى سەربەقەزاى کۆیە دەستى بەکارکردووە و هەتا ئێستا ڕۆژانە ٢٥ تانکەر نەوتى لێوە دەگوازرێتەوە.