لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەزای کۆیە یەکێک لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێرە کە دەکەوێتە ٧٠ کیلۆمیتری ڕۆژھەڵاتی شاری ھەولێر. مێژووی دروستبوونی ئەم قەزایە بە ڕووبەری ٢٠٥٠ کیلۆمیتری چوارگۆشە و بەرزایی ١٢٦٠ میتر لە ئاستی زەریاوە بۆ ٢٥٠٠ ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم قەزایە ٩٥٢٤٦ کەسە کە لە دو نەتەوەی کورد و کلدان پێکھاتووە.
قەزایەی كۆیە خاوەن پێگەیەكی جیۆگرافی گرنگە لەسەر ئاستی عیراق و كوردستاندا. بەدووچیای خنجیلانە دەورەدراوە. ئەوانیش چیای باواجی كە بەرزیەكەی 1260 كم و چیای هەیبەت سوڵتان كە بەرزیەكەی 1092 كم لە رووی ئاستی دەریاوە دەبێت. ده‌گوترێت كه مێژووی دروستبوونی شاری كۆیە، بۆ دەگەڕێتەوە بۆ گوندی ئاسكی كۆیە و پێی گوتراوە ئەسكی كۆ (به‌توركى به واتاى كۆنه‌گوند دێت)، بەڵام دواتر خەڵكەكە روویان لە حەمامۆك كردووە كە خاوەنی سەرچاوەی ئاوی زۆرە و بەوناوچەیش گوتراوە كاولە كۆ . دواتریش لە شوێنی ئێستای كۆیە جێگیربوون وده‌وڵه‌تى عوسمانى لێ پاش نه‌مانى ميرنشينى بابان و سۆران ئيداره‌يه‌كى ره‌سمى لێ دامه‌زراندووه‌و ناوى ناوه (كۆى سنجاق) سنجاقيش يه‌كه‌يه‌كى ئيدارى بوو له ده‌وڵه‌تى عوسمانى.
كۆیە زیاتر لە 80 شوێنەواری هەیە لەوانە: خرابە، كلێسە، قەڵای شیلە، ئەسكی كۆیە، گوبتەپە، سكتای قەیسەری، باواجی،سماقۆڵی میرسەید، چنارۆك و حەمامۆك. بۆیەكەمین جاریش بە فەرمی لە ساڵی 1885 قوتابخانە لەو شارەدا دامەزراوە. لەساڵی 1918 كۆیە كراوە بە قەزا. لەساڵی 1988له ژێر وه‌ك كاردانه‌وه‌يه‌ك دژى بزاڤى بڵاوى پێشمه‌رگه، حكومه‌تى عيڕاق كۆيه‌ى له قەزا بچوككردووەتەوە و كردى بە ناحیە، بەڵام دوای ساڵی 1991 جارێكی تر حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆیەی كردەوە به قەزا.
ناوى كۆيه
له باره ی بنچینه ی ناوی کۆیه بیر و بۆچونی جیاواز هه یه، که‌ریم شاره زا ده ڵێت ئه و ناوه له بنه‌ڕه‌تدا له(کۆ)وه هاتووه به‌بێ هیچ پاشکۆیه‌ک که به واتای کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێک دێت له ناوچه‌یه‌کدا كۆبوونه‌ته‌وه ، شاری کۆیه‌ش که سه نته‌ری کارگێڕی قه‌زاکه‌یه له دامێنی زنجیره شاخه‌کانی هه یبه‌ت سوڵتان و باواجی دا هه‌ڵکه‌وتووه . هه ندێكى ترپێیان وایه عوسمانييه كان (ئالاَ- سنجق) ى پێغه مبه ريان (د.خ) له گه ڵ خۆیان هێناووه ته کۆیه و له سه ر قه ڵاى (قووچ پاشا) چه‌قاندوويانه له پێشدا ناوی (كوثار) بووه له به‌ر به‌يداغه‌كه ناويان ناوه كويسنجق، به‌ڵام وه‌ك دياره كه ئه م ناوه ده گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می عوسمانیه‌کان. به بۆچوونى (مەسعود محمد ) یش مێژووى ناهوه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش سه‌رده‌می عوسمانیه‌کان بۆ به پشتبه‌ستن به کتێبی (ئه‌زکاری) ئیمامی نه وه‌وی که پێش هاتنی عوسمانیه‌کان بۆ ناوچه‌که له لایه‌ن یه‌کێک به نێوی (خضر بن عمر کویسنجقلی ) کۆپی کراوه و لله کۆتایی ناوی خۆی نوسیووه بۆيه به دووری نازانێت ئه م ناوه بگه‌رێته وه بۆ سه‌رده‌مێكى دوورتر .
ناودارانى كۆيه
- هونه‌رمه‌ندان: مام سێوه (مه‌قام بێژ)، تايه‌ر تۆفيق (گۆانيبێژ)، رۆسته‌م ئاغاله (شێوه‌كار) ، باكوورى. پوته ( برای سێوه بووه ) . حه‌نیل . مه‌تی . عه بدوڵای قادرۆکێ . ئۆ مه ری حه مه دی خاڵی . عه بدوڵای خاڵی ، حه مه دی لیله ی ، مستافای ئۆمه ری قاله ی که مه ندی ، قادری ئۆ مه ری قاله ی که مه ندی ، ده روێش حه میدی قاله ی ،مام ته های خه لیلی ، حه مه دی گار فێنی قادری حه مه دی . ،مه لا ئه سعه د . حه مه ده مین عه باس
- شاعيران: حاجی قادری كۆیی (1817-1897) , مه‌لای گه‌وره (1876-1943), دڵدار(نوسه‌ری هۆنراوه‌ی ئه‌ی ره‌قیب ,1918-1948)، قوبادى جه‌ليزاده. دڵزار . عه‌ونی . دلێر . ئه‌خته‌ر . عاصی . وردی . سامی عه‌وداڵ . خادیم . ڕۆسته‌م . تایه‌ر حه‌وێزی . حاجی مه لا عه بدوڵای جه لی زاده . مه لامحه مه دی کۆیی جه لی زاده . مه نفی ونیهانی . لامیع . جه لال جۆبار . مه جیدئاسینگه ر . که مال غه مبار
زانكۆى كۆيه
كۆيه ئێستا زانكۆيه‌كى لێىه له ڕێكه‌وتی 11 \10\2003 دامه‌زراوه له‌وكاته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شه‌یكردووه. ژماره‌ی به‌شه‌كانی زیادیكردووه بۆ 34 به‌ش. له‌ساڵی 2010 زانكۆی كۆیه پێكهاته‌ی خۆی گۆری له‌سیسته‌می كۆلیجه‌وه بۆ فاكه‌ڵتی به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌وتنی زانكۆ‌و هاوشێوه‌بونی له‌گه‌ل سیسته‌می نوێی زانكۆ پێشكه‌وتوه‌كانی جیهان. یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی زانكۆی كۆیه بریتیه له كه‌مپی زانكۆ كه‌به‌شه ئه‌كادیمیه‌كانی زانكۆ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان وخوێندكاران و ستافی دابینكردنی پێداویستیه‌كان له‌خۆده‌گرێ. له‌هه‌ره تایبه‌تمه‌ندیه گرنگه‌كانی زانكۆی كۆیه بریتیه له‌و گه‌شه خێرا‌و به‌رچاوه‌ی كه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ به به‌راورد له‌گه‌ڵ زانكۆكانی تری كوردستان. زانكۆی كۆیه خاوه‌نی هه‌ندێ به‌شی زانستی وئه‌ندازیارییه كه ده‌گمه‌نن له‌زانكۆكانی تری كوردستان وعێراق و ئەو بەشانە تەنها لە زانکۆى کۆیە هەن كه بریتین له‌به‌شه‌كانی ئه‌ندازیاری نه‌وت وئه‌ندازیارى جیۆته‌كنیك و ئه‌ندازیارى كیمیایى و ده‌رونزانی پزیشكی مایکرۆ بایەلۆجى) .لەگەڵ چەندین بەشى تر کە پیک دیت لە زانستە مرۆڤایەتى و کۆمەڵایەتیەکان کە پیک دیت لە بەشەکانى قانون _ گارگێرى و ئابورى_ شریعە هەروەها زمانى ئینگلیزى وە پەروەردە پیک دیت لە بەشەکانى مێژوو _ جوگرافیە _ کوردى _ عربى _ وەرزش _ زانستەکان پیک دیت لە بایۆلۆژى _ کیمیا_ فیزیاء _ماتکاتیک لەگەڵ چەند بەشێکى تر
قشلەی کۆیە
ئەم قشلەیە دەکەوێتە ناو سەنتەری شارۆچکەی کۆیە بەلای رۆژئاوای دا، لەسەر بەرزایەک (گردێکی پان) کە رووبەری لە ٢٤٠٠ م چوار گۆشە زیاترە. رووی دەرەوەی لە شێوەی قەڵا دروستکراوە و لە ھەر چوار لادا قوڵەی شەڕ و بەرگری بۆ دانراوە. لە ھەندێک شوێن بینایەکە دوو نھۆمە. لە بەشێکی مۆزەخانەی کۆیە دانراوە. لە لایەکی تر گەلەری ھونەری ھەیە، لەسەردەمی عوسمانیەکان دروست کراوە.
ناحیەکان و گوندەکان
كۆيه له سه‌ره‌تاى پێكهاته ئيداريه‌كانى ده‌وڵه‌تى عوسمانى قه‌زايه‌ك بوو سه‌ر به سنجاقى شاره‌زوور (كه ناوه‌نده‌كه‌ى كه‌ركووك بوو) و له ساڵى 1893 و 1895ز شه‌قڵاوه ناحيه‌يه‌كى سه‌ر به‌و قه‌زايه بوو. له پاش جه‌نگى جيهانى يه‌كه‌م و درووستبوونى ده‌وڵه‌تى نوێى عيڕاق هه‌ولێر له كه‌ركووك جياكراوه‌و كرا به ليوايه‌كى تايبه‌ت و كۆيه بوو به قه‌زايه‌كى سه‌ر هه‌ولێر. قەزای کۆیە لە پێنج ناحیە و ١٩٠ گوند پێکھاتووە.