ساتوقەڵا, چەرمۆیەکى تر لەکوردستان

نووسینی: ئاراس ئیلنجاغى

ساتوقەلا گوندێکى سەربەناحیەى تەقتەقە وبەدورى 13کیلۆمەتر لە سەرووى خۆرهەلاتیەوەیە ، ئەمرۆ 45خێزانى تێدا نیشتەجێیە و بەپیشەى کشتیارى و ئاژەڵداریەوە خەریکن ،ساتوقەلا مێژوەکەى دەگەرێتەوە بۆ مێژوى کۆن و لەگەل پەیدابوونى گوندى کشتوکاڵى یان لەگەل سەرهەڵدانى شۆرشى کشتوکاڵى 6 هەزار ساڵ لەومەوبەر دروستبوە وژیان وئاوەدانى تێدابووە ، هەربۆیە جێگەى خۆیەتى لەچەندروویەکەوە بەراورد بکرێت لەگەل چەرموى چەمچەماڵ ، دەزانرێت لەئەشکەوتەکانى کوردستان ژیانى رەوەندى و کۆچبەرى و کۆکردنەوەى سەرەتایى لە60 هەزار ساڵ لەومەوبەر هەبووە ودواتر هاتونەتە پێدەشتەکان وبەهۆى ئاووهەواى گونجاو و خاکى بەپێت توانراوە شۆرشى کشتوکاڵى لە خاکى کوردان پەیداببێت وبێتە یەکەم ناوچەى نیشتەنى لەدواى رەوەندى وگەرۆکى ،ئەوەى لێرەدا دەیخەمەروو توێژینەوە نیە بەڵکو سەردانى مەیدانیە بۆ گوندەکە و وێنەگرتنى هەندێک لەو پاشماوانەیە کە ئەمرۆ بەهۆى کارى ڕۆژانەى هاولاتیان وجوتیارانى گوندە کە دۆزراونەتەوە و لێکدانەوە وهەلێنجانى تایبەتى خۆمە بۆ ئەو بەراوردە چونکە ئەوەى لە چەرمۆ تا ئێستا دۆزراوەتەوە و باسى لێدەکرێت لەو گوندەى ناحیەى تەقتەقیش بەدیدەکرێت بۆنمونە کەرەسەکانى چەرموو کەل وپەلى لەقوردروستکراو وبەردو مادەى قیربوون بەهەمان شێوە لە نێو کاولە گۆرەکانى ساتوقەڵادا تەنیا گۆزەى قورو بەردەجۆنى و کوتکى بەردو قاپ و کەل وپەلى خشتى سورەوەکراو دەبینرێت ، بەنمونە لە پشت سەرى هەندێ لەرووفاتەکاندا بەردەچۆنى کوتانى گەنم دەبینرێت ، یا کوتەکى ساواروگەنم کوتان یان گۆزە کەپڕاوپڕن لەمادەیەک کە بەخۆل وخاک ناچێت پێدەچێت هەندیک گەنم بێت بۆ مردووەکان دانرابێت . هەموو ئەو شوێنەوارانەى کەدەدۆزرێنەوە زیاتر لە 1بۆ 3مەتر لەپێدەشت و دەوروبەرى قەلاکە لەژێرخۆل و خاکەوەن، گرنگترین سیمایتر ئەوەیە کەمرۆڤ دواى نیشتەجێبوون پیشەى گۆزەکاریکردووە،لەگرنگترین ئەو شوێنەوارانەى کەدۆزراونەتەوە گۆزەو قاپ وکەل وپەلى لەقورى سورەوەکراو بوون وەک مامۆستا حەمید میرخان لەژمارە (15) ى رۆژنامەى تاک لەبەروارى ئادارى 2006 لەبابەتى (بەڵگەنامەکان دەبنە شایەتحاڵى راستسەکان) باس لەکتێبى (العراق شمالى) دکتۆر عبدالهادى الدفترى دەکات و دەلێت :ئەو مێژونوسە عەرەبە باس لەدۆزینەوەى قورى سورەوکراودەکات لە (خرابە ) وساتوقەلا بەتایبەت لەساتوقەلا باسى خەتى بزمارى دەکات کە هاوکێشەى بیرکارى لەخشتەکانى بەخەتى بزمارى نوسراوە دەگەرێتەوە بۆ سەردەمى سۆمەریەکان.وە لە ژمارە (36)ى رۆژنامەى تاک لە بەروارى کانونى یەکەمى 2007 لەبابەتى ساتوقەلابەرلەزاینەوە تا ئەمرۆ ،مەجیدسعید وەلى هاولاتى تەمەن 68ساڵى گوندەکە:باس لەدۆزینەوەى گۆزەیەک دەکات کە 38 تەنەکە ئاوى گرتووە و دواتر داویەتى بە مۆزخانەى هەولێر و بینینەوەى کێلە قەبرێک کە وێنەى تیروشیرى تیاکێشراوە ئەمە لەدواى راپەرین دۆزراوەتەوە هەروەها دۆزینەوەى ئاوەرۆى زێرابى دروستکراوى لولەیى لە شێوەى گۆزەیى و لاکێشەیى لە خشت دروستکراو، وە لەهەندیک گۆزەو بەردەکاندا وێنەى جۆراوجۆرى ئاژەل دۆزراوەتەوە و3خشتى سورەوکراو دۆزراوەتەوە کە خەتى بسمارى لەسەرى نوسراوە و لە ئاسەوارى کۆیە دانراون ،وە قاپى دروستکراو لە قور بینراوەتەوە وەک قاپى شلەى فەخفورى ئەمرۆیە لەگەل دۆزینەوەى کوپەى ئاو کە یەک تەنەکە ئاوى گرتووە دراوە بەمۆزەخانەى شارى سلێمانى، گۆزە هەیە تیرەکەى نزیکەى 1مەتر دەبێت و پریەتى لەگۆزەى بچوک بچوک، وەساڵى 1992 وێنەى سعاتیان لەگۆزەیەک بینیووە وە دەستارى بەرد ،جۆنى بەرد،کوتەکى بەرد دۆزراوەتەوە.،بەدوورى 500مەتر بەلاى سەرووى قەلاکە ، ئاسەوارى کارخانەى دروستکردنى خشتى سورەوەکراو و گۆزە هەیە چونکە پاشماوەى سوتان وقیرو توانەوەى خۆل وخاک ومادە جۆربەجۆرەکان هەیە. دۆزینەوەى چەندین بەردى گەورەى حمام شۆر بەمادەیەکى جیا لە خشتى سورەوەکراو.پێکهاتەى قەڵاکەقەلاکە ئەمرۆ 18مالى تێدایە کەمێژوى چونە سەر قەلاکەیان دەگەرێتەوە بۆ نەمانى عوسمانیەکان .بەلاى زێوە 50مەتر بەرزەو بەلاى دەشتەکەوە 20-25 مەتر دەبێت ،هەندێکى سروشتیە و دواتر تورەکە رێژکراوە .6هەزاربۆ7هەزار دەبێت رووبەرى سەر قەلا کونجى هەوایى لە ژێرەوەى قەلاکە هەیە کە بە کەرپوچ دروستکراوە-دۆزینەوەى چالێک لەسەر قەلاکە بۆماوەى 1ساڵ مالێک خۆل وخاشکى تێدەکات ئینجا پڕدەبێتەوە ،باس لەوەشدەکرێت ئەگەر بەردێک هەلبدرابوایەوە خوارەوە ئەوا بۆ ماوەیەک دەرۆیشت ئینجا دەنگێک دروست دەبوو وەک ئەوەى بەر ئاسن بکەوتایە.بونى پێبلیکانە لەلاى رۆژهەلاتى لەکەنارى رووبارەکەوە بەپانى 5خشتى سورەوکراوى 34سم×34سم وبەقەبارەى شوێن پێى 34سم بۆ ناو قەلاکە سەرکەوتووە، ئەو خشتە سورەوەکراوانە هەندێکیان چوارگۆشەیین 34سم×34سم وهەندێکیان 34بە 17سم کە شێوەى لاکێشەیەوبەرزیەکەشیان 7سم.ناوى ساتوقەلاناوى قەلاکە لە ساتۆن ناوێک هاتووە کە میرێکى لۆلۆبى یا لۆلۆییەکان بووە و لە قەلاکە ژیاوە لەسەروبەندى نێوان سالانى 2291- 2255 پێش زایین لەگەل نەرام سینى ئەکەدى جەنگاوە و دۆراوە وەک نەرام سین سەرکەوتنەکەى لەمیلێکدا نوسیووە لە قەرەداغ وەهەندێکیتر دەلێن ساتوقەلا تورکیە و بەماناى قەلاى دۆراو دێت .دۆزینەوەئەوەى لەساتوقەلا دۆزراوەتەوە کەمێکى گەیەنراوەتە مۆزخانەکانى هەرێم وەئەگەرنا لەرێگەى قاچاغەوە فرۆشراون ئەوانەى خوارەوە هەندێک لەو شتانەیە: -گۆرەکانى ساتوقەلا لە سێ گورستان بەرەو قیبلەى یەکەم قدس نێژراون و هەندێکیشان بەرەو هیچ لایەک نیە ،باس لەدۆزینەوەى دراو دەکرێت کە لە مس دروستکراوە،وێنەى سەرى مرۆڤ لەلایەک کەپیاوەولایەکەى ترى ژنێکە بەپێ و وەستاوە وجلەکانى لەخۆپێچراوە و تا نزیک چۆکیەوە رووتەوە لەشانێکى تیروکەوان هەیە و لەدەستێکى مەشغەل هەیە.یان وێنەى الاسکندەرى مەقدۆنى لەسەر بووە،6 گۆر لەدامێنى قەلاکە لەگەل دروستکردنى قوتابخانەکە لە1998دۆزراونەتەوە کە راستاو راست نێژراون روو لە هیچ بیتێک وقیبلەیەک نەبووە و لەپشت سەریانەوە تیر و رم هەبوون تەنیا سەرە رمکان ماون و ئێسکەکانیان تەنیا بەشێوە هەبوون وەئەگەرنا وەک خۆلەمێش بوون.پەیکەرى زەرد دۆزراوەتەوە وێنەى هەیکەلى مەلیک بووە لەزیویامس،وەلەساڵى 1993 وابلاوکرایەوە تەوراتى دەستنوس دۆزرایەوە .

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار