به‌شێك له ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكانی مه‌نده‌نی قه‌زای كۆیه به‌توندی ئیدانه‌ی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس (وه‌دات حسێن) ده‌كه‌ن و ڕایده‌گه‌یه‌نن" پێویسته بكوژانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بدرێن به‌دادگاو یاسا ڕێره‌وی خۆی بگرێنه به‌ر" هه‌روه‌ك رۆژنامه‌نووسه‌كانی كۆیه راشیده‌كه‌یه‌نن "نابێن حوێنی وه‌دات هاوشێوه‌ی رۆژنامه‌نوسانی دیكه ونبێت و پێویسته بكوژانی ده‌ست به‌سه‌ر بكرێت و چیت دیكه سنووره‌كانی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و ڕاده‌ربڕین تێنه‌په‌ڕێندرێت". ڕۆژی 13 ئاب له‌پارێزگای دهۆك ڕۆژنامه‌نوسێك له‌كاتی چوونی بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌رفێندرێت و دوای ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان ته‌رمه‌كه‌ی ده‌دۆزرێته‌وه، تیرۆكردنی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ش له‌سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كان كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌و، داوای به‌سزاگه‌یاندنی بكه‌رانی ئه‌و ڕووداوه ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌ڕی ته‌ق ته‌ق
زانیاری
كۆیە
نوێترین بابەت
هەواڵ
له كۆیه‌ش رۆژنامه‌نووسان ئیدانه‌ی تیرۆركردنی وه‌دات حسێن ده‌كه‌ن
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
