پاش (9)ڕۆژ لەگەڕانوو ماندووبونی تیمی ژێرئاوی تەق تەق لە (4)بەیانی بۆ (7)ئێوارە ، دوجار تەرمی (سەفوان ناخوش) هاوڵاتی شاری هەولێر دۆزرایەوە .
وەبەمەبەستی دۆزینەوەی تەرمی گەنجە خنکاوەکەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو ، سبەی سێ شەممە بەهەوڵ و ماندووبونی بەڕێز بەڕێوبەری ناحیەی تەقتەق ئاوی زێی بچووک دەگیرێتەوە و داواش لەهاوڵاتیان دەکات هەر کەسێک لەخۆی ڕادەبینێت یان مەلەوانی زۆر باشە و شارەزای تیژی و قوڵی ئاوەکەی هەیە ، با سبەی لەکاتژمێر (12)ی نیوەڕۆوە هەماهەنگی لەگەڵ (تیمی ژێرئاوی ـ غواس)بکات یان لەکاتی بەدیکردنی تەرمەکە ڕاستەوخۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی لێ ئاگاداربکاتەوە.
بەڕێوبەری ناحیە داوا لەوهاوڵاتیانەش دەکات کەبەمەبەستی گەشت کردن ڕوو لەتەقتەق و سەیرانگاکانی دەکەن بەتایبەتێ گەشتیارانی (کەرکوک و هەولێر و سلێمانی) دەوروبەری بەهیچ شێوەیەک بەمەبەستی وێنەگرتن و مەلەوانی نزیک ڕووبارەکەنەکەونەوە چونکی زێی بچووک شیاو نیە بۆ مەلەکردن لەبەر ساردی و بەخوڕی ئاواکە وە ئەوکەسانەشی کە لەڕووبارەکەدا خنکاون سەرجەمیان خەڵکی سنورەکەنینەو گەشتیارن.
وەرگیراوه /ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی ناحیەی تەقتەق"
قەزای تەق تەق