ئەو خۆراکانەى تەندروستى مسۆگەر دەکەن و ورگت بچووک دەکەنەوە
لەنێو میوە و خۆراکەکاندا گروپێک هەن کە دانانانیان لە چوارچێوەى یەک سوود یان چارەسەرى گرفتێکدا هەر وا ئاسان نیە و هەندێکجاریش لە گرووپی سوودى پێچەوانەى خۆشیەوە دادەنرێت، بۆ نموونە مۆز بە هۆکارى قەڵەوى دادەنرێت کەچى لە راستیدا هۆکارى بچووک بوونەوەى ورگە، یان تەماتە لە یەک کاتدا هەم بۆ چارەسەرى قەبزى باشە و هەمیش چارەسەرى سکچوون دەکات چونکە زۆربەى خۆراکەکان ئەرکى هاوسەنگکردنیان لە ئەستۆیە واتە زیاد و کەم رێک دەخەنەوە.
لەم روانگەوە پسپۆرانى بوارى تەندروستى خۆراک چەند خۆراک و میوەیەکیان دەست نیشان کردووە کە رۆڵیان لە رێکبوونى ورگ و بچووک بوونەوەى هەیە کە گرنگترینیان ئەمانەن.
* کاڵەک: کەم کالۆریە و پۆتاسیۆمى تێدایە کە دەبێتە هۆى دەرکردنى باى گەدە و ئاوسانى کۆ ئەندامى هەرس چارەسەر دەکات و نابێتە هۆى قەڵەوێش بگرە ورگ رێکدەکات.
* مۆز: سەرچاوەیەکى دابینکردنى پۆتاسیۆمە و بە هیچ جۆرێک نابێتە هۆى قەڵەو بوون ئەگەر لە خواردنیدا زیادەرەوى نەکرێت و یەکێکە لەو خۆراکانەى کە چارەسەرى باى گەدە دەکات و ورگ لە گەورەبوون دەپارێزێت.
* زەیتوون و رۆنى زەیتوون: خۆراکێکى بەسوودە بە تایبەتى بۆ گرفتەکانى کۆ ئەندامى هەرس و باى گەدە و رێگرە لە کۆبۆنەوەى چەورى لە ناوچەى ورگدا.
* برنجى قاوەیی: دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و پرۆتین و کانزاى بەسوود بە خواردنى زۆر بە خێرایی هەستى تێریت لا دروست دەبێت بەمەش کەمترین کالۆرى وەردەگریت و لە قەڵەوى و گەورە بوونى ورگ رزگارت دەبێت.
* ماسى: خواردنێکى بەسوود و بەتام و دابینکردنى مادە پێویستیەکانى جەستە و چەوریشە کە نابێتە هۆى بەرزبوونەوەى کولسترۆڵ و خواردنى لەش و لارێکى رێکت پێدەبەخشێت.
* سێو: خواردنى لە بەیانیاندا هەستى تیرێت لا دروست دەکات و وزەت پێدەبەخشیت و چەورى و شەکرى زۆر کەمە و ئەگەر دۆستى سێو بیت لە لە کێشەى ورگیش بە دوور دەبیت بەتایبەتى سێوى سەوز.